هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

شارەوانی میکس دەستی بەسەردا گیرا

دوای سزای زیندانی کردن بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی میکس ئایڤاز حازر سەپێنرا، شارەوانی میکس دەستی بەسەردا گیرا.

پاش ئەوەی بە تۆمەتی "بەبێ ئەوەی ئەندامی ڕێکخستن  بێت،  بە ناوی ڕێکخستنەوە تاوانی کردوە" سزای سێ ساڵ و ١١ مانگ بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی میکس ئایڤاز حازر سەپێنرا، شارەوانییەکەش دەستی بەسەردا گیرا.
لە شوێنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئایڤاز حازر و نەباهەت بەنەک، قایمقام هارون ئەرسەلان ئارگون وەک قەیوم لەسەر شارەوانی میکس دانرا.