بە هۆی بۆردمانەوەکانی تورکیاوە ژنانی دووگیان لە عەفرین منداڵەکانیان لەبارئەچێت

بە هۆی بوردمان وهێرشی چڕی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر عەفرین ژماریک بەرچاو لە ژنانی دووگیان، منداڵەکانیان لە بارچووە.

 

لە ماوەی هێرشی سوپای تورکیای داگیرکەرەوە بۆ سەر هەرێمی عەفرین ژماریک بەرچاو لە ژنانی دووگیان، منداڵەکانیان لە بارچووە.

یەکێک لە ژنانە کە تووشی ئەم حاڵەتە بووە زەینەبە و خەڵکی گوندی خۆمووسێیە کە لە ٢٣ی شوبات/١٤ ڕیبەندان، منداڵەکەى بەهۆى بۆردومانەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەرەوە لە بار چووە.

زەینەب لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، منداڵەکەی ناو سکی ٧ مانگان بووە کە لەبار چووە.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا گاریگەریی زۆری کردووەتە سەر ژیانی ژنان و منداڵانی عەفرین.

لە ماوەی ٥٠ ڕۆژ هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین، ٣٥ منداڵ و ٢٩ ژن و بەگشتی ٢٣٢ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

 لە نێو بریندارەکانیشدا ٩٠ منداڵ، ١٠٠ ژن و بەگشتی ٦٦٨ هاووڵاتی بریندار هەیە.

 بە پێى ڕاپۆرتی کۆمیتەی تەندروستی کانتۆنی عەفرین، بە هۆی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، کە لە ڕێگەی فڕۆکە و تۆپخانەوە ئەنجامدراوە ژمارێکی زۆر لە ژنانی دووگیان ، منداڵەکەیان لەبار چووە، کە دۆخی تەندروستیی هەنێک لەو ژنانە ناجێگیرە.

 

 لە ٢٣ شوبات لە کاتی ڕوماڵ کردنی دۆخی ژیانی خەڵکی عەفرین سەردانی یەکێک لەو ئەشکەوتانەمان کرد کە هاووڵاتیان خۆیانی تێدا حەشاردابو، زەینەب لە بەر ئێش وئازاری زۆر خۆی لە ژێر پێخەوەکەیدا خۆى داپۆشیبوو، کە دواتر دەر کەوت بە هۆی ئازاری زۆرەوە منداڵەکەی لە بار چووە.

دراوسێکانی زەینەب وتیان، زەینەب بە هۆی شەڕی ناوخویی سووریاوە لە خوموسەوە هاتبووە عەفرین، کە لێرەشدا بە هۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە منداڵە ٧ مانگانەکەی لە بار چووە.

ماوەی ٥٠ ڕۆژە سوپای داگیرکەری تورکیا هێرشی کردووەتە سەر عەفرین و بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی عەفرینی کردووەتە قوربانی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش تا ئیستا لە دوورەوە سەیری ئەو جینایەتانەی سوپای تورکیا دەکات و هیچ هەڵوێستێکی نەنواندووە.

ر.م