فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شوێنی هاووڵاتییانی مەدەنیی لە دربەیسی بۆردومانکرد
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان شوێنی هاووڵاتییانی مەدەنییان لە دربەیسیی رۆژئاواى کوردستان بۆردومانکرد.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان لەسەر رێگای دربەیسی – حەسەکە، شوێنێکى هاووڵاتییانی مەدەنییان بۆردومانکرد.
هێرشەکە کیلۆمەترێک لە ناوەندی باشووری دربەیسی دوور بووە. لەبارەى هێرشەکە و ئەنجامدەرەکەى و زیانەکەی زانیاری روون لە بەردەستدا نییە.
ژ.ت