گوندی سیبا شێخ خدر-یش ڕاده‌ستی شه‌نگالییه‌كان كرا
دوای گوندی تلئهزهر، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق گوندی سیبا شێخ خدر-یشیان ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری شه‌نگال و یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) كرد.
دوای گوندی تلئهزهر، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق گوندی سیبا شێخ خدر-یشیان ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری شه‌نگال و یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) كرد.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕۆژی ١٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨\٢٤ی ڕه‌زبه‌ر گوندی تلئهزهر-ی شه‌نگالیان ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری شه‌نگال و ئاسایشی ئێزدیخان كرد، ئه‌مڕۆش به لێدوانێكی فه‌رمی گوندی سیبا شێخ خدر-ی شه‌نگال ڕاده‌ستی هه‌مان ئه‌نجومه‌ن و یه‌به‌شه كرا.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه ئه‌بوو عه‌بد له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: «پیرۆزبایی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی گوندی سیبا شێخ خدر له ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیخان ده‌كه‌ین. ئه‌مڕۆ خۆشحاڵین كه گه‌لی ئێزدی له‌سه‌ر خاك، گوند و ناوچه‌كانی خۆیه‌تی. هیوادارین ئه‌و ئێزدییانه‌ی كه كۆچیان كردووه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر واری خۆیان. یه‌به‌شه ماوه‌ی ٤ ساڵه له‌پێناو كۆتایی هێنان به چه‌ته‌كان شه‌ڕ ده‌كات، ئێمه هه‌رگیز ڕه‌نجی یه‌به‌شه له‌بیرناكه‌ین.»
هاوكات عارف شه‌نگالی به نوێنه‌رایه‌تیی فه‌رمانداره‌تیی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) ڕایگه‌یاند: «پیرۆزبایی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی گوندی سیبا شێخ خدر له ته‌واوی ئێزدییه‌كان ده‌كه‌ین و سوپاسی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ین. ئێمه به هه‌موو هێزی خۆمان ئه‌و گوند و ناوچانه‌ی ڕاده‌ستمان كراون، ده‌پارێزین.»
هه‌ر له مه‌ڕاسیمی ڕاده‌ستكردنی گونده‌كه، ئه‌ندیل شه‌نگالی به ناوی دانیشتوانی گوندی سیبا شێخ خدر داوای له هه‌موو ئه‌و هاوڵاتییانه كرد كه كۆچیان كردووه، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر واری خۆیان. شه‌نگالی گوتی: «ئێمه سوپاسی هه‌موو ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ین كه شه‌ڕیان كردووه. هه‌رگیز ئه‌و شه‌هیدانه له‌بیر ناكه‌ین كه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه شه‌هید بوون. داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی شه‌نگال كه كۆچیان كردووه.»
گوندی سیبا شێخ خدر له مانگی ئایاری ٢٠١٧دا له لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرا.
s.m