بڵاوکردنەوەی ٧ هەزار برۆشور بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان
لە کانتۆنی شەهبا، لە چوارچێوەی داواکاریی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، حەوت هەزار برۆشور بڵاوکرایەوە.

لە ٢٠ ی ئایار، کۆنگرەی ستار و بزووتنەوەی هیلالی زێڕین لە کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا، لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان برۆشوریان بڵاوکردەوە.
لە ماوەی چوار ڕۆژدا، هەریەک لە کۆنگرەی ستار و بزووتنەوەی هیلالی زێڕین، زیاتر لە ٧ هەزار برۆشوریان بڵاوکردەوە لە گەڕەکەکانی ئەحداس و فافین و تەل ڕەفعەت و هەردوو کەمپی سەردەم و بەرخۆدان لە کانتۆنی شەهبا و شارۆچکەی شێراوا لە عەفرینی داگیرکراو.
ئەمڕۆ، لە کۆتا ڕۆژی چالاکییەکەدا، زیاتر لە ٢٣٠٠ برۆشور بڵاوکرایەوە لە شارۆچکەی تەل ڕەفعەت لە کانتۆنی شەهبا و دامەزراوە مەدەنییەکان.
برۆشورەکان گوتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەگرنەخۆ سەبارەت بە ئازادی و دیموکراسی و ئازادیی ژنان.
بڕیار بوو بە ڕێپێوانێکی مەزن کۆتایی بەم چالاکییە بهێنرێت، بەڵام بۆ کاتێکی تر دواخرا.
ف.ق