بەھۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوو
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئەندامێکیان بە ناوی 'ئەیمەن چۆلێ' لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شاری قامیشلۆ شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "دوێنێ (١٧ی ئەیلول) ھاوڕێمان ئەیمەن چۆلێ لە کاتێکی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەی، کە پاراستنی گەل و خاکەکەی بوو، لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کرایە سەری و شەهید بوو.
ناسنامەی ئەو شەهیدە بەم شێوەیەیە؛
ناو و پاشناو: ئەیمەن چۆلێ
ناوی باوک: ئەحمەد
ناوی دایک: سوعاد
کات و شوێنی بەشداریکردن: قامیشلۆ، ٠٤.٠٥.٢٠١٣
کات و شوێنی شەهیدبوون: قامیشلۆ، ١٧.٠٩.٢٠٢٣
ژ.ن