دانیشتوانانی عەفرین و شەهبا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا

دانیشتوانانی عەفرین و شەهبا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم)، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە دژی گۆشەگیری و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ئەنجامدا.

بە هەزاران کەس لە دانیشتووانانی عەفرین و شەهبا لە بەردەم گوندی تیل قەرەحی شەهبای کۆبوونەوە و بە پێشەنگایەتی تەڤ-دەم ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

جەماوەرەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ئازادی بۆ ڕێبەری نەتەوەیی" و بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بەڕەو کەمپی سەردەم ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

لە کەمپی سەردم شەهیدان بە خۆلەکێک بێدەنگی بیرهێنرانەوە. پاشان حوسەین ویلۆ بە ناوی تەڤ-دەم و بە ناوی دەستپێشخەری گەل شازییە ئیبراهیم قسەی کرد.

خۆپیشاندەران گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: "ئەمڕۆ فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بۆیە ئێمە وەک گەلی کورد هەمیشە وەک ئەڵقەیەکی ئاگرین لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دەبین".