فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، چەندین ناوچەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد. لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بەرهێزی گەریلا نەکەوتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند کە چەندین دەڤەرلە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە بۆردومان کراوە.
لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
" ڕۆژی ٢٦ی شوبات کاتژمێر ٠٦:٠٠ دەڤەری ئەشکەوتی برینداران لە هەرێمی زاپ بۆردومانکرا.
ڕۆژی ٢٦ی شوبات لە کاتژمێر ١٠:٠٠ دەڤەری کارتالێ، کاتژمێر ٢٠:٢٠ خولەک دەڤەری مەرڤانۆسێ-ی هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکرا.
٢٦ی شوبات لە کاتژمێر ١٣:٠٠ دەڤەری ساجای هەرێمی زاپ بۆردومانکرا.
ڕۆژی ٢٦ی شوبات کاتژمێر نێوان ١٣:٠٠ – ١٣:٣٠ دەورووبەری گوندی سیانێ و چەمرۆبۆتکێ-ی هەرێمی گارێ بۆردومانکرا.
٢٨ی شوبات کاتژمێر ٠٦:١٥ خولەک دەڤەری کارتالێ-ی ئاڤاشین بۆردومانکرا.
٢٨ی شوبات کاتژمێر نێوان ١٨:٠٠-١٨:٣٠ دەورووبەری گوندی یەکمالێ-ی گارێ بۆردومانکرا.
ڕۆژی ٢ی ئادار لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ دەڤەری باسیانێ-ی هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکرا.
لە ڕۆژی ٦ی ئادار لە نێوان ١٠:٠٠ بۆ ١١:٠٠دەڤەری شنینێ، کاتژمێر نێوان ١٩:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠دەڤەری شەکێف-ی گەرێمی خواکورک بۆردومانکرا.
لە ڕۆژی ٦ی ئادار لە نێوان کاتژمێرەکانی ١٠:٣٠ بۆ ١١:٠٠ دەڤەری کەنیشکای هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکرا.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزی گەریلا نەکەوتووە ."
ک-ش