فەریدە ئیبۆ: ئازادی ژن گرێدراوی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار فەریدە ئیبۆ، لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی، فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بووە بە فەلسەفەیەکی گەردوونی و وتی: "ئازادی ژن گرێدراوەی ئازادی ڕیبەر ئاپۆیە".

بە بۆنەیی ٢٥ ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەی ١٥ی شوبات، لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی عەفرین و شەهبا فەریدە ئیبۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

'بیرۆکەی ئازادی کوردستان دەگۆڕدرێت بۆ بیرۆکەی ئازادی هەموو جیهان'

لە دەستپێکی قسەکانیدا فەریدە وتی: "چەند ڕۆژێکی تر ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی نێونەتەوەی ١٥ی شوباتە کە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئەنجامدرا. مێژووی ئەم پیلانگێڕییە لە پێشتر دەرکەتبوو. هەوڵی دەوڵەتانی بەرژەوەندیخواز لە ئارادابوو بۆ ئاستەنگردنی، فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، کە بۆ ئازادی گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەخشیبوو. بۆیە ئەوەی دەبینین ئەو هەوڵانە هەموو بەتاڵبووەتەوە. لەبەرئەوە فکری ڕێبەر ئاپۆ ئازادی کوردستانی گۆڕی بۆ ئازادی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆیە بۆ ئەوەی گەلی کورد ئازاد ببێت، دەبێت گەلی تورکمان، عەرەب و هەمووگەلانی تر ئازاد ببێت. بەو ماناییە فکری ئازادی کورستانی گۆڕی بۆ فکری ئازادی هەموو گەلان. لەبەرئەوەی ئەم فکرانەی ڕێبەر ئاپۆ لەدژی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتانی نێونەتەوەی بوو، لەسەر ئەم بنەمایە دەوڵەتان لە ڕێگەیی هەواڵگرییەکانیانەوە هەوڵیان دا پێش بە بڵاوبوونەوەی فکری ڕێبەر ئاپۆ بگرن".

'چالاکی هاوڕێ ڤیان سۆران لە دژی پیلانگێڕی بوو بە نموونە'

ئیبۆ ئاماژەی بەوەدا بۆ ڕێگریکردن لە ڕودانی شەڕ، ڕێبەر ئاپۆ سوریایی بە جێهێشت و وتی: "ڕێبەرێتی بە هیوایەکی ئاشتیانەوە ڕۆیشتە چەندین دەوڵەت، بەڵام بەداخەوە دەوڵەتان پێشوازیان لێنەکرد و دواجار لە ١٥ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ دەستگیرکرا و ئازارێکی گەورەمان بەرکەوت و بۆشاییەکی گەورەی لە ناو دڵی گەلی کورد و خەباتکاراندا دروستکرد. لە دژی پیلانگێڕییەکە چالاکی جۆرا و جۆراو ئەنجامدرا، ئەم چالاکیانە وەڵامێک بوو بۆ دەوڵەتانی پیلانگێڕ و بە تایبەت دەوڵەتی داگیرکەری تورک. چەندین هاوڕێی ژن و لاو لەو قۆناغەدا بۆ ڕێبەر ئاپۆ چالاکی گیان فیداییان ئەنجامدا و گڕییان لە جەستەی خۆیان بەردا. گیان فیدایی هاوڕێ ڤیان سۆران بوو بە نمونەیەک بۆ هێزی ژنی گەلی کورد".

'هەموو ئامانجەکانمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە'

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستاری کانتۆنی عەفرین و شەهبا فەریدە ئیبۆ لە کۆتایدا وتی: "وەک بزوتنەوەی ئازادی ژنان، لە هەرێمی شەهبادا خەبات دەکەین. هەرچەند زەحمەتی و گوشارمان لەسەربوو، کەسانێک لە خەباتکرنینان لەم بوارەدا، بوون بە نمونەیەک و گەیشتن بە شەهادەتی خۆیان، هەموو کات ڕێگەمان ڕوناک دەکەنەوە. لەسەر ئەم بنەماییە ئازادنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی ژنان لەیەکتر دانابڕێن. بەم پێیە ئێمە لەسەر ‌هێڵی ژنانی پێشەنگمان ساکینە، لەیلا، ناگیهان، زیلان، ئارین، ئاڤێستا و بارین دەڕۆین و تێکۆشانمان بڵندتر دەکەین. ئەوانەی کار و خەبات دەکەن هیچ کات ماندوونابن. هەموو ئامانجمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی هەموو ژنانی چەوساوەیە. لە سایەیی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆوە شۆڕشی ئازادی ژنان بووە بەشۆڕشێکی جیهانی و سەرچاوەی خۆی لە ڕێبەرێتیەوە وەردەگرێت".