هاوسەرۆکی مەسەدە: رووسیا دەیەوێت عەین عیسا رادەستی حکومەتی سوریا بکات
ئەمینە عومەر هاوسەرۆکی مەسەدە رایگەیاند، رووسیا فشاری لەسەر قەسەدە دروست کردووە کە عەین عیسا رادەستی حکومەتی سوریا بکات.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەین عیسا بەردەوامە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم دواییانەدا فڕۆکەی چاودێری و شەڕ بەکاردەهێنێت.
ئەمینە عومەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی (مەسەدە) لەبارەی هێرشەکانەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار (هاوارنیوز) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵ دەدات بە هێرشەکانی، هەرێمی نوێ لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا داگیر بکات.
ئەمینە عومەر وتی، "دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئاسایشی هەرێمەکە تێک بدات و رێگای ستراتیژی ئێم٤ و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەتەک داببڕێت."
'رووسیا بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ ناکات'
ئەمینە عومەر باسی ئەوەشی کرد کە رووسیا لە هێرشەکانی عەین عیسا بەرپرسیارە و وتی، "بەرپرسیاری پاراستنی عەین عیسا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، لە ئەستوی رووسیایە.
هاوسەرۆکی مەسەدە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "رووسیا بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ ناکات و رێگا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ناگرێت. روسیا فشار لەسەر قەسەدە دروست دەکات کە عەین عیسا رادەستی حکومەتی سوریا بکات."
ف.ق