هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین: ١٦ داگیركه‌ر كوژران، چواریان سه‌ربازن
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ناوچه داگیركراوه‌كان له دژی داگیركه‌رانی ده‌وڵه‌تی تورك چالاكیان كردووه و له ئه‌نجامدا ١٦ داگیركه‌ر كوژراون، كه چواریان سه‌ربازن.

هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین سه‌باره‌ت به چالاكیه‌كانی خۆیان له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
راگهیهنراوهكه به‌م جۆره‌یه:
"هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له به‌رامبه‌ر هه‌رێمه‌كانمان بێپسانهوه به‌رده‌وامن. له بهرامپهر ئه‌و هێرشه فاشیستیانه له چوارچێوه‌ی پاراستنی ره‌وادا چالاكی وه‌ڵامدانه‌ی ئێمه بی پسانه‌وه به‌رده‌وامن. له‌و چوارچێوه‌دا:
له رۆژی ٢٣ی ئاب له گوندی مه‌ریه‌مینی ناوچه شه‌را، له دژی باره‌گایه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكی تایبه‌ت ئه‌نجامدرا. له ئه‌نجامی ئه‌م چالاكیهدا ٢ سه‌ربازی داگیركه‌ر كوژران، سه‌ربازێكیش برینداربوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه درنگ روونكرایه‌وه هه‌ر بۆیه ئێمه ئێستا بۆ رای گشتیی راده‌گه‌یه‌نین.
له رۆژی چواری ئه‌یلول له گوندی كل جبرینی ناوچه‌ی عه‌زاز له دژی باره‌گایه‌كی سوپای تورك چالاكی كرا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا سه‌ربازێك كوژرا و دوو سه‌ربازیش برینداربوون.
له رۆژی ٧ی ئه‌یلول له به‌ره‌ی هربلی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌هبا، له ئه‌نجامی چالاكیه‌كدا ٤ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران، یه‌ك چه‌ته‌ش برینداربوو. له‌و چالاكیهدا ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كان تێكشكێنرا.
له رۆژی ٨ی ئه‌یلول، له نزیك گوندی شێخ عیسای سه‌ر به شارۆچكه‌ی تل ره‌فعه‌ت له ئه‌نجامی چالاكی هێزه‌كانمان سه‌ربازێكی داگیركه‌ر كوژرا.
له رۆژی ٩ی ئه‌یلول له جه‌رابلۆس و له ده‌شتایی ناوچه‌ی عه‌فرین دوو چالاكی كاریگه‌ر ئه‌نجامدران. له ئه‌نجامی چالاكی جه‌رابلۆس ٢ چه‌ته كوژران و ماتۆڕێكی چه‌ته‌كان تێكشكێنرا. له چالاكی دیكه‌دا كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی چه‌ته داگیركه‌ره‌كان كرایه ئامانج. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا ٦ چه‌ته كوژران، كۆگای ته‌قه‌مه‌نی به ته‌واوه‌تی له‌ناوبرا.
له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا به گشتی ٤ سه‌رباز و ١٢ چه‌ته كوژران، ٣ سه‌رباز و چه‌ته‌یه‌كیش برینداربوون. له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، چالاكییه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌مان به‌رده‌وام ده‌بن".
هـ . ب