لە تەبقە شەڕڤانێک شەهید بوو
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند، ئەندامێکیان بە ناوی خالید عەشوی ئەلموغیر شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕایگەیاند، ئەندامێکیان بە ناوی خالید عەشوی ئەلموغیر لە ١٣ ی تشرینی دووەم لە شاری مەنسورە لە تەبقە لەسەر ئەرکەکەی بەهۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلەکەی شەهیدبووە.
ڕاگەیاندراوەکە وەهایە:
"شەهید خالید پێش چەند ساڵێک هاتە ڕیزەکانمانەوە و تێکۆشانی دەستپێکرد، یەک لە ئەندامە دڵسۆزەکانمان بوو، بەشدارت شەڕەکانی دژی چەتەکان بوو. بە هەموو هێز و بوێریییەکەوە بەرخۆدانی کرد و ژیانی خۆی بۆ وڵات و گەلەکەی فیداکرد. لەپێناو وڵاتەکەی هەردەم لە ڕیزەکانی پێشەوە بوو. خاوەنی ڕۆحی بەرپرسیاری و هەڤاڵێتی بەرز بوو. هەتا شەهیدبوون، لە هەموو قۆناغەکانی تێکۆشان بەشداری کرد و ناوی خۆی لەنێو فیداکاری شەهیدە قارەمانەکانماندا نوسییەوە.
ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناو: خالید ئەلموغیر
ناوی باوک: عەشوی
ناوی دایک: خود
شوێن و کاتی ئەندامبوون: مەنسورە –٤ /٦/٢٠١٨
شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنسورە _ ١٣/١١/٢٠٢٣".