قەسەدە ناسنامەی ٢ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە رایگەیاند، کە شەڕڤان جودی وڵات و قەهرەمان قامیشلۆ لە ئەنجامی رووداوێک لە کاتی پەروەردەدا شەهیدبوون.

ناوەندی هەواڵ
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە راگەیەندراوێک ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە خولێکی پەروەردەی هێزەکانماندا بە هۆی رووداوەێکەوە ٢ شەرڤانمان بە ناوەکانی محەمەد ماهیر حەمەوی (جودی وڵات) و عیماد ئیبراهیم (قەهرەمان قامیشلۆ) شەهیدبوون.
هاوڕێمان جودی ماوەیەکی زۆر بوو بەشداری ریزەکانمانی کردبوو، لە زۆر شەڕ لە دژی چەتەکانی داعشدا بەشداربوو و گەیشتبووە ئاستی گرنگ لە پێشەنگایەتی هێزەکانماندا، بۆ ئێمە نمونەی شەڕڤانێکی خاوەن پەیمان و بەڵێن بوو.
هاوڕێمان قەهرەمانیش بە ورە بوو، بەردەوام هاوکار و پشتیوانی هاوڕێکانی بوو، بەهۆی ژیربون و لێهاتوویی لە دانانی پلان و تاکتیکی سەربازی بەردەوام لە ریزەکانی پێشەوەدا بوو و کارەکانی بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام دەگەیاند.
بەڵێن دەدەین بە گەلەکەمان و بنەماڵەی شەهیدان کە درێژەپێدەری رێبازی شەهیدان دەبین و تا گەیشتن بە سەرکەوتن بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و بەرخودان".
ناسنامەی ئەو دوو شەهیدە بەم جۆرەیە:
ناسناو: جودی وڵات
ناو و پاشناو: محەمەد ماهیر حەمەوی
ناوی دایک: نەژدیە
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: قامیشلۆ ١٩٩٧
شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە، ٤ی ئاداری ٢٠٢٣
ناسناو: قەهرەمان قامیشلۆ
ناو و پاشناو: عیماد ئیبراهیم
ناوی دایک: خەزال
ناوی باوک: ئیبراهیم
شوێن و کاتی لەدایکبوون: قامیشلۆ ١٩٩٥
شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە، ٤ی ئاداری ٢٠٢٣
هـ . ب