ئه‌و منداڵه‌ی له شه‌هبا به هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه بریندارببوو، شه‌هیدبوو
منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ كه له شه‌هبا له هێرشی مانگی رابردووی سوپای توركی داگیركه‌ردا برینداربوو، له نه‌خۆشخانه ژیانی له‌ده‌ستدا.

ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ١٩ی ئاب بۆردومان گونده‌كانی هاسین، قهرامیل، بێلونیه، عه‌ین ده‌قنه و ناوچه‌ی تل ره‌فعه‌تی كانۆنی شه‌هبای كردبوو.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا خه‌دیجه وهلۆی ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و ئه‌میره حسێن خه‌ڵه‌فی ته‌مه‌ن ١٣خهڵكی گوندی تل ده‌مانی حه‌ڵه‌ب بریندارببوون.
یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین د. ئازاد ره‌شۆ به ئاژانسی هاوار نیوزی راگه‌یاند، كه ئه‌میره حه‌سه‌ن خه‌ڵه‌ف كه ٢٤ رۆژ له ژێر چاره‌سه‌ریدابوو، ژیانی له‌ده‌ستداوه.
هـ . ب