ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوریا: ٢ کەس گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیەندرا کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند شوێنێکی سوریایان بۆردومان کردووە، لەناویاندا کۆگاکانی حزبوللە هەیە و لە ئەنجامدا ٢ میلیشیای لایەنگری ئێران کوژراون.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵەکانی حکوومەتی شام و سەنعا، بە پێی کاتی خۆجێیی کاتژمێر ٠٢:٢٥، فڕۆکە جەنگییەکان لە بەرزاییەکانی گۆلان هەلساون و سەنگەرەکانی نزیک شامیان بۆردومان کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سوریا (سۆحر) کە بنکەکەی لە لەندەنە، '٢ ئەندامی بیانی' لە میلیشیاکانی لایەنگری ئێران کوژراون و چەند میلیشیای تریش بریندار بوون.