ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
قەسەدە: ٩ شەڕڤانمان لە رووداوی کەوتنەخوارەوە هەلیکۆپتەر شەهیدبوون
هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) رایگەیاند، ١٥ی ئادار لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوە فڕۆکە ٩ شەڕڤانیان شەهیدبوون. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین هێرشی چەتەکانی تێکشکاند
هێزەکانی رزگاری عەفرین (هەرەئە)، لە راگەیەندراوێکدا باسی ئەوەی کرد، چەتەکانی دەوڵەتی تورک هەوڵیداوە کە هێرش بکاتە سەر گوندێکی شەهبا، بەڵام هەوڵدانیان تێکشکێنراوە. -
لە کۆبانێ و حەسەکە بەهۆی لافاوەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بارانێکی زۆر باری. بەو هۆیەوە لە کۆبانێ و حەسەکە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا. -
ئەسەد مەرجی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەردۆغان ئاشکرا کرد
بەشار ئەسەد سەرۆکی دەوڵەتی سوریا رایگەیاند، کاتێک دەوڵەتی تورک ئامادە بوو هێزەکانی بە شێوەیەکی ئاشکرا و بێدوودڵی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە، ئەو کاتە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک کۆدەبێتەوە. -
ئاگری نەورۆز لە کۆبانێ کرایەوە
ئاگری نەورۆز لە ناوچەی شێران-ی کۆبانێ کرایەوە. لە دەوری ئاگرەکە هەڵپەڕکی و گۆڤەند کرا و بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دروشم وترایەوە. -
خوێندکارانی زانکۆی رۆژئاوا پشتگیریان لە خویندکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد
لە زانکۆی ڕۆژئاوا لە شاری قامیشلۆ- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ پشتیوانی خوێندکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە ڕووبەڕووی هێرش و ژەهراویکردن بوونەتەوە، راگەیەندراوێک خوێندرایەوە. -
قەسەدە ناسنامەی ٢ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە رایگەیاند، کە شەڕڤان جودی وڵات و قەهرەمان قامیشلۆ لە ئەنجامی رووداوێک لە کاتی پەروەردەدا شەهیدبوون. -
'نەتەوە یەکگرتووەکان و دیمەش بە باشی هاوکاری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەیان نەکردووە'
لە لێپرسینەوەی نێونەتەوەییدا لە بارەی سوریا، راگەیەندرا کە حکومەتی دیمەش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە باشی هاوکاری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی سوریایان نەکردووە. -
حکومەتی دیمەشق رێگری لە هاوکاریەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەکات
خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ریگەیاند، حکومەتی دیمەشق، رێگری لە هاوکاری سلێمانی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەکات. -
تەرمی عیماد ئیبراهیم تەرمی شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا
تەرمی عیماد ئیبراهیم شەڕڤانی قەسەدە لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخانی قامشلۆ بە رێورەسمێک بەخاکسپێردرا کە ٤ی ئازار لە حەسەکە شەهید بوو. -
بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد ٢ ملیۆن و ٦٢٦ واژۆ کۆکرانەوە
دەستپێشخەری گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٢ ملیۆن و ٦٢٦ واژۆی کۆکردەوە. -
تەرمی محەمەد حەماوی شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا
تەرمی محەمەد ماهیر حەماوی شەڕڤانی قەسەدە لە گۆڕستانی شەهیدانی، شەهید دژوار بە رێورەسمێک بەخاکسپێردرا. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٥٠ داری دیکەی زیتونی بڕییەوە
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی شەهبای عەفرین ٥٠ داری دیکەی زەیتونیان برییەوە. -
یادی شەهید چەلۆ کۆبانێ لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە
یادی شەهید چەلۆ کۆبانێ (مستەفا عوسمان) لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە کە وڵاتپارێزێکی دڵسۆز بوو و لە ١ی شوباتدا شەهید بوو. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٨٠ داری دیکەی زەیتوونی بڕیەوە
چەتەکانی ئەلهەمزەی تورکمانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرینی داگیرکراو، ٨٠ دار زەیتوونی دیکەیان بڕیەوە -
٤٩ منداڵی چەتەکانی داعش رادەستی روسیا کرانەوە
خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤٩ منداڵی چەتەکانی داعشی رادەستی شاندێکی روسیا کرد. -
کۆنگرا ستار: کۆمەڵکوژی ١٢ی ئازار لەبیرناکرێت
کۆنگرەی ستار لەبارەی کۆمەڵکوژی ١٢ی ئازاری قامشلۆ رایگەیاند، کۆمەڵکوژیەکە لەبیرناکرێت و پێویستە تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و دیموکراسی بەردەوام بێت. -
هێرشی داگیرکەری بۆسەر عەین عیسا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی موخەیەمی عەین عیسا، رێگەی ئێم فۆر و کەمپی پێشووی ئاوارەکان بە کاتیوشا بۆردومان دەکات. -
بزووتنەوەی خوێندکاران لە ڕۆژئاوا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە کۆبوویەوە
ئەمڕۆ سەدان گەنجی ئەندامی بزووتنەوەی خوێندکاران لە سەرتاسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانجی تاوتوێکردنی کێشە و چارەسەرەکانی خوێندکارانی ناوچەکە و پەرەپێدانی ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان بەشداری کۆبوونەوەیەکیان لە شاری حەسەکە کرد. -
هونەرمەند محەمەد شێخۆ لەسەر گۆڕەکە بەبیرهێنراوە
هونەرمەندی کورد محەمەد شێخۆ لە ساڵیادی کۆچی دواییدا لەسەر گۆڕەکەی لە قامشلۆ بەبیرهێنرایەوە. -
پێنج ئەندامی خانەوادەی چەتەکانی داعش رادەستی سودان کردەوە
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەشی قامیشلۆی ئیدارەی خۆسەر لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشوازی لە شاندێكی باڵیۆزخانەی سودان لە دیمەشق كرد، دەشڵێن، دوو ژن و سێ منداڵی خێزانی چەتەكانی داعشییان ڕادەستی سودان كردەوە. -
لە رۆژئاوا بەدەیان هەزار ژن رژانە گۆڕەپانەکان
لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان و لە حەڵەب و رەقا بە دەیان هەزار ژن بە بۆنەی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنان رژانە گۆڕەپانەکانەوە. -
بە سەدان کەس بەشداریان لە پرسەی دڵدار رۆژئاوا کرد
بە سەدان کەس بەشداریان لە پرسەی گەریلای هەپەگە دڵدار رۆژئاوا لە شاری کۆبانێ کرد. -
هاوسەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی یاسادانەری هەرێمی جزیری رۆژئاوا کۆچی دوایی کرد
حەکەم خەلۆ هاوسەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی یاسادانەری هەرێمی جزیر و ئەندامی ئەنجومەنی ریشسپیەکانی هەرێمی جزیر کۆچی دوایی کرد. -
خەڵکی کۆبانی بەشداری پرسەی شەهیدان کرد
بە سەدان کەس بەشداریان لە پرسەی شەهید هەمزە کۆبانێ، رۆکەن کۆبانێ و راپەرین ئامەد کرد.