ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لەسەر رێگەی ئێم-٤ هێرشکرایە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ
هێرشکاران هێرشیان کردەسەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر رێگەی ئێم-٤ کە لە نێوان چلئاغا و تل کۆچەردایە. -
'ئەرکەکانتان بەرامبەر بە عەفرین جێبەجێ بکەن'
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی فرات لە دژی تاوانەکانی شەڕ، گۆڕینی دیموگرافیا کە لەسەر دەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین ئەنجام دەدرێت، بانگەوازێکی راگەیاند. -
کۆنگرەی ستار: بەرخۆدانی هێزە سەربازیەکان بە سەرکەتنی گەورە بەڕێوەچوو
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە ساڵیادی داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین و هێرشی ٢١ی کانونی دووەم بۆ سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە رایگەیاند، " بەرخۆدانی هێزە سەربازیەکان لەدژی هەموو جۆرە هێرشێک بە سەرکەوتنی گەورە بەڕێوەچوو." -
سوپای تورک گوندەکانی سەر بە ناوچەکانی شەرا و شێراوای عەفرین تۆپباران کرد
پێنج ساڵە دەوڵەتی قڕکەری تورک هێرش دەکاتە سەر عەفرین. سوپای داگیرکەری تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندەکانی سەر بە ناوچەی شەرا و شێراوای تۆپباران کرد. لە عەفرینیش لە تەقینەوەیەکدا ٢ چەتە کوژران. -
هێرشی سەر عەفرین و حەسەکە شەرمەزار کران
لە ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر زیندانی سناعەی حەسەکە بە پشتگیری دەوڵەتی تورک و پێنجەمین ساڵیادی هێرشی سەر عەفرین، لە حەسەکە، تەبقا و رەقا گەل رژایە نێو گۆڕەپانەکان. -
درۆنێکی دەوڵەتی تورک لە تربەسپی ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج
درۆنێکی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نزیک تربەسپی ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هاووڵاتییەکی لە جندرێسی عەفرین ڕفاند
هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی بافلۆری سەربە جندرێس کەسێکیان ڕفاند. -
داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە عەفرین ئیدانە کرا
داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ٥هەمین ساڵدایە و ئەو داگیرکەریە بە رێکخستنی چالاکییەکی جەماوەری ئەو داگیرکەریی ئیدانە کرا و پەیامی "کۆتایی بە داگیرکاریی دەهێنین" لە چالاکییەکەدا بڵاوکرایەوە. -
خۆبەڕێوەبەری: تاوەکو عەفرین رزگار نەبێت کۆتایی بە قەیرانەکان نایەت
خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، تاوەکو عەفرین رزگار نەبێت کۆتایی بە قەیرانەکانی سوریا نایەت و سڵاوی لە بەرخۆدانی عەفرینیەکان لە کەمپەکان کرد. -
رێپێوانی ئازادی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەگاتە بەرزترین ئاست
لە ٩مین کۆنگرەی کۆنگرەی ستاردا راگەیەندرا کە بۆ تێکۆشانی ژنان قۆناغێکی نوێ دەستی پێکردووە و ئەم تێکۆشانی لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەگاتە بەرزترین ئاست. -
یادی رۆستەم عەفرین گەریلای هەپەگە کرایەوە
لە کەمپی پەنابەرانی شەهبا، رێورەسمێکی یادکردنەوەی بۆ عەلی عەدنان شێر (رۆستەم عەفرین) گەریلای هەپەگە سازکرا. -
لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک لە حەسەکە رێپێوانێک ئەنجامدرا
لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە حەسەکە رێپێوانێک ئەنجامدرا. -
لە دژی گۆشەگیری پەرە بە تێکۆشان بدەن!
دەستپێشخەری سوریی ئازادی بۆ رێبەر ئۆجالان لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی داوای گەورەترکردنی تێکۆشانی کرد. -
داگیرکەران لە سەرێکانی ١٤ کەسیان رفاند
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە سەرێکانی ١٤ کەسیان رفاند. -
دەوڵەتی تورک لەماوەی ٥ کاتژمێردا هێرشی کردە سەر ١٣ گوند
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ١٣ گوندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٥ سەرباز، پۆلیسێک و ٧ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە هەرێمە داگیرکراوەکان گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاندووە. راگەیەندرا کە لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ١٣ داگیرکەری تورک کوژراون، کە لە ٥ سەرباز، پۆلیسێک و ٧ چەتە پێکدێن. -
لە دێرەزۆر ٢ چەتەی داعش کوژران
لە ئۆپراسیۆنێکی قەسەدەدا لە هەرێمی دیرەزۆر ٢ جەتەی داعش کوژران. -
ساڵح موسلیم: کێشەی سوریا بە گەلانی سوریا چارەسەر دەکریت
ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە رایگەیاند، پرسی سوریا بە تەنیا بە سوریەکان چارەسەر دەبێت. سوریەکانیش بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکەن، پێویستە ئازاد ببن. بێ ئەوەی فەرمان لە کەسێکی دیکە وەربگرن، پێویستە هەوڵ بۆ ژیانێکی هاوبەش بدرێت." -
تەرمی زاهید ئەلحسێن شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا
تەرمی زاهید ئەلحسێن شەڕڤانی قەسەدە کە بە جەڵتەی دڵ شەهید بوو، بە رێورەسمێک بەخاکسپێردرا. -
ساڵح موسلیم: سی پی تی بەپێی خواستی ناوەندی پیلانگێڕی دەجوڵێتەوە
ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە ڕایگەیاند، سی پی تی بەپێی ئەرک و پێگەی خۆی ناجوڵێتەوە، بەڵکو بەپێی ناوەندی پیلانگێڕی ڕەفتار دەکات، بۆیە داوای لە هەمووان کرد، کە پەرە بە تێکۆشان بدەن و گۆشەگیری تێکبشکێنن. -
گروپێک چەتەی داعش لە کاتی خۆ ئامادەکردن بۆ هێرش دەستگیرکران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕەقا رایانگەیاند، ٥ چەتەی داعش، کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر شارەکە دەستگیرکراون. ژمارەیەکی زۆر کەرەستەی تەقاندنەوە و تەقەمەنییان پێوە گیراوە. -
دانیشتووانی کۆبانێ سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید رێنجبەر رێباز کرد
بە سەدان کەس لە دانیشتووانی هەرێمی فرات و کانتۆنی کۆبانێ سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید رێنجبەر رێباز (محەمەد عوسمان) کرد. -
'شکست هەموو کات بەشی دەوڵەتی تورکە'
بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ رایانگەیاند، شکست و دۆڕان هەموو کات بەشی دەوڵەتی تورک دەبێ و سەرکەوتنیش بۆ گەریلاکانی ئازادی دەبێت. -
لەسەر ڕێگای قامیشلۆ - حەسەکە هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک
لەسەر ڕێگای گشتی ئێم ٤ لەنێوان قامیشلۆ و حەسەکە هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک. -
١٣ منداڵ و دوو ژنی داعش رادەستی ئیسپانیا کرانەوە
نوسینگەی پەیوەندیەکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ١٣ مندال و ٢ ژنی چەتەکانی داعشی رادەستی ئیسپانیا کردەوە.