تەندروستی سەبری کایا زیندانی سیاسی خراپە و پێویستە ئازاد بکرێت

دەستپێشخەری ئازادی بۆ زیندانیە نەخۆشەکان بۆ ئاماژەدان بە دۆخی زیندانیە نەخۆشەکان چالاکی هەفتەی ٢٩١٧ی خۆی لە لقی ئەنقەرەی کۆمەڵی مافی مرۆڤ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەنجامدا.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەنها نورای چەڤرمەن ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا کرد و لە قسەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی تەندروستی سەبری کایا زیندانی سیاسی لە زیندانی پیتی تی عوسمانیە کرد.

چەڤرمەدن لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەوەی کرد کە کایا لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لە زینداندایە و بۆ زۆر زیندان نەفیکراوە و دواتر باسی لە خەباتی پارێزەرانی کایا کرد بۆ ئازادکردنی کە لە دۆخێکی مەترسیداردایە. چەڤرمەن باسی ئەوەشی کرد کە لەبەرئەوەی لە کاتی خۆیدا چارەسەری بۆ نەکراوە تەندروستی کایا زیاتر تێکچووە و وتی، "کایا لە ئیستادا شەڕی ژیان دەکات و پێویستە زوو ئازاد بکرێت. پێویستە لێکۆلینەوە لە پشتگوێخستنی بکرێت و بەرپرسیارەکان دیاری بکرێن."

ف.ق