یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌ر ٦ مانگ جارێك «لیستی ڕێكخراوه تێرۆریستییه‌كان» نوێ ده‌كاته‌وه. یه‌كێتییه‌كه ٤ ساڵ به‌ر له ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)شی خسته نێو لیسته‌كه. ده‌رباره‌ی سكاڵایه‌ك كه ده‌رباره‌ی ئه‌و بڕیاره تۆمار كراوه، دیوانی دادی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی بۆ ئه‌و بڕیاره پێشكه‌ش كراون زۆر به‌هێز نین. ڕاشیگه‌یاند، وه‌ك پێویست به‌دواداچوون له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كان نه‌كراوه. دادگه‌ی گشتیی دیوانی داد جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بڕیاره‌كه هه‌ڵه‌یه.
بارودۆخی نوێی په‌كه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین
دادگهكه هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ڕووداو و چالاكییه‌كان وه‌ك بیانوو بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی په‌كه‌كه خراونه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌م ئارگۆمێنتانه له لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی قانوونی‌دا تێنه‌په‌ڕیون. ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێنه پاڵ په‌كه‌كه یارمه‌تیده‌ر نین بۆ دروستكردنی ئارگۆمێنتی به‌هێز.
دادگه‌ی گشتیی دیوانی دادی ئه‌ورووپا سه‌رنجی خسته سه‌ر بڕیارێك كه ده‌رباره‌ی ناوه‌ندی كولتووریی ئه‌حمه‌د كایا له فه‌ڕه‌نسا ده‌ركراوه و ڕایگه‌یاند، هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر كاتێك په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان په‌كه‌كه و كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دروست بكرێت، ئه‌مه ببێته بیانووی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌كه‌كه.
s.m