دەوڵەتى تورکیا رۆژنامەنووس چاغداش کاپڵانى دەستگیرکرد

دەوڵەتى تورکیا چاغداش کاپڵان بەڕێوەبەرى گشتیى رۆژنامەى یەنی یاشام-ی بە پاساوی "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخستن" دەستگیرکرد.

چاغداش کاپڵان بەڕێوەبەری گشتیى رۆژنامەى یەنی یاشام شەوی رابردوو لە شاری ئیستەنبول لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى تورکیاوە دەستگیرکرا.

ئیدعای ئەوە دەکرێت کە چاغداش کاپڵان بە پاساوی "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخستن" دەستگیرکراوە.

ر.م