پارێزه‌ران: دیوانی داد ڕه‌چاوی بڕیاری كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی په‌كه‌كه‌ی نه‌كرد
پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی ده‌رخستنی په‌كه‌كه له لیستی تێرۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕاگه‌یه‌نراوێكیان ده‌رباره‌ی بڕیاری دیوانی دادی ئه‌ورووپا بڵاوكرده‌وه.
پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی ده‌رخستنی په‌كه‌كه له لیستی تێرۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕاگه‌یه‌نراوێكیان ده‌رباره‌ی بڕیاری دیوانی دادی ئه‌ورووپا بڵاوكرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دیوانی دادی ئه‌ورووپا بڕیارێكی ده‌ركرد ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌بوونی ناوی په‌كه‌كه له لیستی تێرۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه له لیسته‌كه ماریكه ڤان ئا‌یك و تامارا بوورووما ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
دیوانی دادی ئه‌ورووپا كه بنكه‌كه‌ی له لۆكسمبۆرگه له بڕیارنامه‌یه‌كدا كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه (دوێنێ) ده‌ریكرد، په‌كه‌كه‌ی به مافدار دانا، به‌ڵام ده‌ستكاری لیستی تێرۆری كۆنسه‌ی ئه‌ورووپای نه‌كرد. دادگه‌كه ڕایگه‌یاند كه پێویسته لیستی تێرۆری ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٧ كه هه‌ر ٦ مانگ جارێك ده‌بێ نوێ بكرێته‌وه، بگۆڕدرێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌و لیسته‌ی ساڵی ٢٠١٨ش ئاماده كراوه، هه‌مان لیستی پێشووه. به‌ڵام دادگه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌م پڕۆسه‌یه ناچێته چوارچێوه‌ی دۆسیه‌كه و ده‌ستی له لیسته‌كه نه‌دا.
پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه ماریكه ڤان ئا‌یك و تامارا بوورووما له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند: «دادگه‌ی لۆكسمبۆرگ بڕیاری دا كه پێویسته ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه كه بۆ مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیستی تێرۆر ده‌ركراوه.»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی زیادكردنی هه‌ر ڕێكخستنێك له لیستی تێرۆر هه‌ر ٦ مانگ جارێك بڕیار ده‌دات. پارێزه‌ران بیانووی دادگه‌یان به ناڕاست دانا و هێمایان بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌گوترێت په‌كه‌كه كردوونی، هه‌رچه‌نده په‌كه‌كه ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه به‌ڵام له لایه‌ن كۆنسه وه‌ك بیانوو پێشكه‌ش كراون. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌و ٢ پارێزه‌ره، دادگه زانیارییه‌كانی ده‌رباره‌ی تێكۆشانی په‌كه‌كه له دژی داعش و دانوستانه‌كانی ئاشتی پێشكه‌شی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا نه‌كردووه.
پارێزه‌ران ڕایانگه‌یاند: «دادگه هه‌موو بیانووه‌كانی ده‌رباره‌ی لیستی ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٧ به نه‌بوو دانا. ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیاری ساڵی ٢٠١٨ش به گوێره‌ی هه‌مان بیانوو ده‌ركراوه كه ناچێته چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه پێشتر دراون. بڕیاری دادگه‌ش به‌فه‌رمی كاریگه‌ری له دۆخی هه‌بوون له لیستی تێرۆردا نه‌بووه.»
پارێزه‌ران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه مافی تانه‌دانیان هه‌یه له بڕیاره‌كه‌ی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا.
s.m