پارێزەریی موسلم دوایین زانیاری لە سەر بریگرتەکەی بڵاوکردەوە

دۆسێیەی تایبەت بە ساڵح موسلیم کە دۆینێ لە پراگ-ی پایتەختی چیک لەسەر داوای تورکیا دەستبەسەرکرابوو، ڕەوانەی دۆزگەری نەکراوە.

 

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و لێپرسراوی دەستەی دیپڵۆماسی تەڤدەم، کە دۆینێ لە پراگی پایتەختی چیک، لەسەر داخوازی تورکیا دەستبەسەر کرابوو، هێشتا لە لای پۆلیسە.

لەو بارەوە تۆماس پەلیکان، پارێزەری ساڵح موسلیم ڕایگەیاند:"دۆینێ چاوی بە ساڵح موسلیم کەوتووە و ڕەوشی باشە. هێشتا پۆلیس، دۆسێیەکەی بریگرتەکەی نەگەیاندۆتە دەستی دۆزگەری کۆماری چیک و بەو هۆیەشەوە کات و ساتی دادگاییکردنەکەی نازانرێت".


پارێزەکەی موسلم زیاتر لەو بارەوەی زانیاری داوە و وتویەتی:" بەپێی یاسای بنەڕەتی وڵاتی چیک، پۆلیس دەبێ هەتا کاتژمێر ٢٣:٠٠ی ئەمشەو، دۆسێیەکەی ساڵح موسلم ڕادەستی دۆزگەری بکات. ئەگەر ئەوە پێکبێت، سبەی موسلیم دەبرێتە بەردەم دادگا ئامادە دەبێت. ئەگەریش هەتا ئەو وادە دیاریکراوە پۆلیس دۆسێیەکە نەنێرێتە دۆزگەری، ئەو کات دۆزگەری بۆ خۆی لەو بارەیەوە بڕیار دەدات.
ئاشکراشی کردوە، مولسم بەهۆی دۆسێیەیەکەوە، کە لەساڵی ٢٠١٧دا لە تورکیا لەدژی کراوەتەوە لە چیک دەستبەسەر کراوە".

ئەمڕۆش، کوردان و دۆستانیان لە زۆرێک شارەکانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ پشتگیری ساڵح موسلم چالاکی ئەناجام دەدەن و بەشێکیشیان خۆیان دەگەیەننە پراگ. هەروەها لە زۆربەی وڵاتانیشەوە بە نامە، فاکس، تەلەفۆن و ئیمەێل، ناڕەزایەتی خۆیان دەگەیەننە کونسوڵخانە و سفارەتخانەکانی کۆماری چیک.

ئەمەو کۆمیتەیەک بۆ چاودێریکردنی دۆسێیەکەی ساڵح موسلیم پێکهاتووە و بەڕێەبەرانی کۆمیتەکە داوایان لە گەلی کورد کردوە، تا ئازادی موسلم بەردەوام بن لە چالاکی.