په‌یه‌ده: پێویسته ده‌وڵه‌تی چیك ساڵح موسلیم ئازاد بكات و داوای لێبووردن بكات
ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌یه‌ده ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیمی كرد و داوای چالاكی له گه‌لی كورد و دۆستان كرد.
ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌یه‌ده ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیمی كرد و داوای چالاكی له گه‌لی كورد و دۆستان كرد.
ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتیی یه‌كێتیی دێمۆكراتیی - په‌یه‌ده ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیم ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیپلۆماسیی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتی - ته‌ڤده‌م له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی چیك، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
په‌یه‌ده ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیم ده‌كات و داوا له ده‌وڵه‌تی چیك ده‌كات موسلیم ئازاد بكات و داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌یه‌ده‌دا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی ئازادی گه‌لانی باكووری سووریا و به‌تایبه‌ت عه‌فرین، ده‌وڵه‌تی توركیای تێك‌شكاند، ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕژێمه فاشیستییه‌كه‌ی په‌نا بۆ رێبازی چه‌په‌ڵ ده‌بات.
په‌یه‌ده ڕایگه‌یاند: به‌ڕێز ساڵح موسلیم خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی دیپلۆماسییه و توانیبووی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردووی ته‌مه‌نی شۆڕشی سووریا و به تایبه‌ت شه‌ڕی دژ به داعش ڕۆڵێكی گه‌وره ببینێت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا و ڕای گشتی جیهان له كرده‌وه تێرۆریستییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه.
«به‌ڕێز ساڵح موسلیم له كاتی هاوسه‌رۆكایه‌تیی په‌یه‌ده-دا، به ڕۆڵێكی گرنگ له پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ریی سیاسی له سووریا هه‌ڵسا و پڕۆژه‌ی دێمۆكراتیی باكووری سووریای پێشكه‌ش كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نموونه‌ی سووریایه‌كی دێمۆكراتی كه تیایدا هه‌موو هاوڵاتیان به‌پێی بنه‌ما نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئازاد و به‌هادار بژین.»
په‌یه‌ده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، موسلیم هاوڵاتییه‌كی سووریایه و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی ئه‌ورووپا ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ده‌نگی شۆڕشی سووریا به‌رز بكاته‌وه و هاوكارییه‌كی گه‌وره‌تر دژ به تێرۆر بۆ سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یدا بكات. ئه‌و تێرۆره‌ی كه له سایه‌ی یارمه‌تیده‌ره‌كانی تێرۆر له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه حكوومه‌تی ئاكه‌په به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه.
ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌یه‌ده له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ستنیشانی كردووه، حكوومه‌تی ئاكه‌په ئێستا تۆڵه‌ی خۆی له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كاته‌وه كه شه‌ڕیان دژ به تێرۆری داعش كردووه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا فه‌رمانی گرتنی بۆ كه‌سایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ركردووه به تۆمه‌تی جیاواز.
«ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتیی یه‌كێتیی دێمۆكراتی - په‌یه‌ده ئه‌م كرده‌وه بێئه‌خلاقی و ناقانوونیه‌ی ده‌وڵه‌تی چیك شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ده‌بوایه ده‌وڵه‌تی چیك پێشه‌نگی هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازانه بوایه كه داوای دێمۆكراتی ده‌كه‌ن و له دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی تێرۆر كه ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵده‌دات له ئه‌ورووپا بڵاوی بكاته‌وه، وه‌ستابوایه‌وه.»
په‌یه‌ده داوا له ده‌وڵه‌تی چیك ده‌كات ساڵح موسلیم ئازاد بكات و له به‌رانبه‌ر ئه‌و كرده‌وه ناقانوونی و نائه‌خلاقییه‌دا داوای لێبووردن بكات.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا په‌یه‌ده داوای له گه‌لی كوردستان له ئه‌ورووپا و هه‌موو دۆستانی كردووه به ڕێبازی دێمۆكراتیانه ئه‌م كرده‌وه‌یه ئیدانه بكه‌ن و به ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقی خۆیان هه‌ڵسن.
s.m