گەنجان لە شتوتگارت گۆشەگیریان شەرمەزار کرد

گەنجان لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.

چالاکی گەنجان بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئازادی ئەو لە ئەوروپا بەردەوامە.

گەنجان لە شتوتگارتی ئەڵمانیا ڕژانە ناو شەقامەکان و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی کەجەکە و پەکەکەیان بەرزکردەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

گەنجان بە ئەڵمانی، کورد و تورکی دروشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'، 'بێ سەرۆک ژیان نابێت'، 'تۆڵەکردنەوە' و 'بژی ئۆجالانیان' وتەوە.

لە چالاکیەکەدا گولەی ئاگرینیش بەکارهێنران.

ف.ق