لهنامهیهكدا بۆ دادگای پێداچونهوهی ههرێم (٢٩) پهرلهمانتار داوا دهكهن بڕیارهكهیان بۆ پهسهندكردنی سزای (٦) ساڵ زیندانی بهسهر پێنج لهچالاكوانانی پارێزگای دهۆك راست نییه و له بهر چوار هۆكار داوای راستكردنهوهی دهكهن.
ئهو ژماره پهرلهمانتاره بۆ رای گشتیان ئاشكرا كردووه و نوسیویانه: "ئێمە ئاگاداری لە دۆسیەکە بووین و لە دوو رۆژی دادگاییەکەش نوێنەرانمان لە ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان ئامادەبووین و هیچ بەڵگەیەک نەخرایە ڕوو کە تاوانێک لەسەر سزادراوان ساغ بکاتەوە و بۆیه داوا دهكهین ئازادیان بكهن."
دهقی نامهكهی ئەو ٢٩ پەرلەمانتارا:
نامەیەک بۆ دادگای پیاچوونەوەی هەرێمی کوردستان
ئێمەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، لە ڕێگەی ئەم نامە ئاشکرایەوە، داوا لە دادگاکەتان دەکەین، بڕیارەکەتان، بڕیاری ژمارە (٤٦٨) لە بەرواری (٢٨ی ٤ی ٢٠٢١) تایبەت بە پیاچوونەوە بە بڕیاری دادگای (تاوانەکانی هەولێر٢) تایبەت بە سزادراوانی پارێزگای دهۆک ڕاست بکەنەوەو سزای هەریەکە لە سزادراوان (شیروان ئەمین، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم، هاریوان عیسا، گوهدار موحەممەد ئەمین) هەڵبوەشێننەوە، لەبەر بوونی ژمارەیەک هەڵە کە ئەم خاڵانەی خوارەوە بەشێکیانن:
١ـ سزادراوان لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ نەکراوەو پارێزەریان بۆ دابین نەکراوە.
٢ـ ئەو دانپیانانەی لە دۆسیەکانیاندا هاتووە، لە ژێر هەڕەشەدا لێیان وەرگیراوە.
٣ـ سەردانی قونسوڵخانەی ئەمریکا و ئەڵمانیا لە هەولێرو وەرگرتنی هاوکاری بۆ کارو چالاکی مەدەنی لەلایەن سزادراوانەوە بە تاوان ئەژمار کراوە، لەکاتێکدا ئەمە کارێکی تەواو یاساییە، و سەدان ڕێکخراوو چالاکی مەدەنی و دامەزراوەی حکومی و ناحکومی لە کوردستان لە ساڵانی ڕابردوو و بەردەوامیش لە لایەن کونسوڵخانەی ئەو دوو وڵاتەو کونسوڵخانەی وڵاتانی تریش هاوکاری کراون و هاوکاری دەکرێن، تەنانەت هاوپەیمانان بەردەوام مانگانە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەش دەکەن.
٤ـ ئامادەبوونی لایەنی سکاڵاکار کە (ئاسایش) بوون لە نێو هۆڵی دادگادا وەک پاسەوان و لە هەمان کاتدا وەک سکاڵاکار پێچەوانەی یاسایە، تەنانەت هەڵسوکەوتی ئەو هێزانە بە بێ فەرمانی دادوەر ئەوەی نیشان دەدا کە ئەو هێزانە لە نێو دادگا باڵادەستن.
هەربۆیە لە ڕوانگەی ڕێزگرتن لەسەربەخۆیی دەسەڵاتەکانو دروست نەبوونی بشێوی و ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی لە کوردستانو لە دەست نەدانی متمانە بە دادگاکان و چەسپاندنی دادگەریی بۆ سزادراوان و کەس و کاریان، داواتان لێ دەکەین بڕیاری دەستەی سزایی دادگاکەتان لەلایەن (دەستەی گشتی) دادگای پیاچوونەوەوە پیاچوونەوەی بۆ بکرێت و ڕاست بکرێتەوەو سزادراوان ئازاد بکرێن، چونکە ئێمە ئاگاداری دۆسیەکە بووین و لە ڕۆژی دادگاییەکەش نوێنەرانمان لە ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان ئامادە بووین و هیچ بەڵگەیەک نەخرایە ڕوو کە تاوانێک لەسەر سزادراوان ساغ بکاتەوە، و چەندین هەڵەو ستەمی دادوەریی لە دۆسیەکەیاندا هەیە هەر لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوەوە تا دادگاییکردنیان و بڕیاری کۆتایی.
لەگەڵ رێزدا
ئهندامانی پهرلهمانی كوردستان:
١ـ گوڵستان سەعید.
٢ـ عەبدولستار مەجید.
٣ـ د.کازم فاروق.
٤ـ د.شێرکۆ جەودەت.
٥ـ عەلی حەمەساڵح.
٦ـ سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی.
٧ـ ئەبوبەکر هەڵەدنی.
٨ـ هاوڕێ مەلا ستار.
٩ـ د.شایان عەسکەری.
١٠- سەرچنار ئەحمەد
١١ـ شیرین ئەمین.
١٢ـ مژدە مەحمود موحەممەد.
١٣ـ عوسمان کانی کوردەیی.
١٤ـ سیپان سالم ئامێدی.
١٥ـ کاوە عەبدولقادر.
١٦ـ هڵز ئەحمەد موحەممەد.
١٧ـ دابان موحەممەد.
١٨ـ ئاشنا عەبدوڵڵا قادر.
١٩ـ ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان.
٢٠ـ موسلیم عەبدوڵڵا قەصریی.
٢١ـ د.هەورامان گەچێنەیی.
٢٢ـ جەلال موحەممەد ئەمین.
٢٣ـ شاخەوان ڕەوف.
٢٤ـ بەلێن ئیسماعیل.
٢٥ـ گۆران عومەر.
٢٦ـ یاسین خدر.
٢٧ـ ڕزگار شەهید حەمە نەگرەیى.
٢٨ـ بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
٢٩ـ عومەر گوڵپی.
ک-ش