ڕاگەیاندراوی فەدا سەبارەت بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە
فیدراسیۆنی عەلەویانی دیموکراتیک (فەدا) ئاماژەی بەوەدا هەڵوێستەکانی دەسەڵاتداری بوو بە هۆکاری ئەوەی دەرنجامێکی قورس لە ئاگرەکەدا بکەوێتەوە.
فیدراسیۆنی عەلەویانی دیموکراتیک (فەدا) ئاماژەی بەوەدا هەڵوێستەکانی دەسەڵاتداری بوو بە هۆکاری ئەوەی دەرنجامێکی قورس لە ئاگرەکەدا بکەوێتەوە.
فەدا لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا سەرەخۆشی بۆ گەل دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە دانیشتوانی هەرێمەکە ئاشکرایانکردووە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و هەروەها دەسەڵاتداری خەمساردانە لەگەڵ ڕوداوەکەدا جوڵاوەتەوە.
لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "هەرەوەک ئەوەی لە ڕووداوی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣دا، لەبەرئەوەی کە دانیشتوانی هەرێمەکە کوردبوون، دەسەڵاتداری لە بەهاناوەچونی خەڵکەکە خەم ساردبوو، دیسانەوە لەم ڕووداوەشدا خەمساری دەسەڵاتداری دەرکەوتوەو بوو بە هۆکاری ئەوەی دەرنجامێکی قورس لە ڕووداوەکەدا بکەوێتەوە."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا فەدا ئەم عەقڵیتەی دەسەڵاتداری شەرمەزارکرد و بانگەوازی پشتیوانی کرد و ڕایگەیاند: "بانگەوازی لە دەسەڵاتداری دەکەین دەستبەرداری ئەم عەقڵێتەی ببێت و قەرەبووی زیان لێکەوتووان بکاتەوە. وە داوا لە گەلەکەمان دەکەین هەموو هاوکارییەکی مادی و مەعنەوەی پێشکەش بە زیان لێکەوتووان بکەن. بانگەوازی لە عەلەوییەکان دەکەین بۆ زیان لێکەوتووان کە لەکاتێکی سەختدان، ببن بە خزر."