کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی بندەست لە ئەوروپا، بە بۆنەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا بە بیرهێنراوەتەوە کە هەدەپە لەگەڵ هەموو ئەو هێرش و هەڕەشەکانەی کە لێی دەکرێت، بەڵام هێشتیا بە جۆش، بە باوەڕ و ئیرادەوەی تۆڵەکردنەوە لە فاشیزم، کاروخەباتی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان بەردەوامیی پێدەدەن.
ڕاشیانگەیاندووە "هەتاکو دەردەکەوێت کە ئەردۆغانی دیکتاتۆر سەرناکەوێت، ئەوان زۆرتر هێرش دەکەن. ولەوپەڕی بێچارەییەوە هەڕەشەی سێدارە دەکەن. بۆردومانی باشووری کوردستان و قەندیل دەکەن. هەوڵ دەدەن تووی نەژادپەرستی لەناو کۆمەڵگا بچێنن و بەو شێوەیەش پشتیوانی بۆ خۆیان پەیدا بکەن".
کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی بندەست لە ئەوروپا، وەبیری هێنایەوە کە وەک ٧ ی حوزەیران/١٧ جۆزەردان، چارەنووسی دیکتاتۆر لەلایەن هەدەپەوە دیاری دەکرێت، لەبەرئەوە بانگەوازی دەنگدەران لە ئەوروپا دەکەین کە "بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی هاوبەش دژ بە فاشیزم، دەنگەکانی ئەوروپا گرنگن. هەرچۆنێک بێت دەبێت ئێمە بەشداری دەنگدان بکەین و دەنگی خۆمان بدەین بە هەدەپە و دەنگێکیش بدەین بە دەمیرتاش. بەو شێوەیەش ئێمە تۆڵە لە دیکتاتۆری ئاکەپە و کۆشکەکەی دەکەینەوە کە خاوەنداریی لە شەڕ و خوێن دەکات".
لە لێدوانەکەدا دەستنیشان کراوە کە بۆئەوەی تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکانی پیرسوس، ئەنقەرە، ئامەد، ئەستەنبوڵ، ڕۆبۆسکی، سوور، جزیر، نسێبین، سلۆپی و هەموو کۆمەڵکوژیەکانی تر بکەینەوە، دەبێت دەنگێک بە هەدەپە و یەکێکیش بە دەمیرتاش بدەین.
ک-ش