بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەران ، وەسی و بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەى بتوانن بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان رازییە ئۆزتورک، رێزان ساریجا، ئیبراهیم بیلمەز و سەربای کۆکلو بۆئەوەى بتوانن چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

محەمد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرمەزڵوم دینچ پارێزەری رێگەپێدراوى بنەماڵى ئۆجالان هەمان ئامانج سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

هەروەها پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم، عەلی کۆناربرای عومەر خەیری کۆنار و سەبیحە ئاکتاش خوشکی ڤەیسەڵ ئاکتاش لە رێگەى پاریزەرەکانیانەوە داواى بینیى براکانیان کرد لە زیندانى ئیمراڵی.

بنەماڵە، وەسی و پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ١٤ی  ئادارەوە و لەو کاتەوە بانگەشە لەسەر تەندروستی و ئاسایشی عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوە، دەیانەوێت "چاوپێکەوتنی خێرا" لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن. هاوکات ٢ جاریش سەردانی کۆمیتەى رێگریکردن لە ئەشکەنجە لە ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) کراوە بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدرێت.

تائیستا داواکاری گشتی وڵامی داخوازی پارێزەران و بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی نەداوەتەوە.

ک-ش