بە کەژاوەى سەدان ئۆتۆمبێل چالاکیی "ئازادی بۆ ئۆجالان" رێکخرا
چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆژن لە ڤیلەر لی بیلی پاریس بە ٢٠٠ ئۆتۆمبێل کەژاوەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان رێکخست.
چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆژن لە ڤیلەر لی بیلی پاریس بە ٢٠٠ ئۆتۆمبێل کەژاوەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان رێکخست.
بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات و پیرۆزکردنی بەرخودانی گەریلا لە گارە، چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزووتنەوەى ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) لە ناوچەى ڤیلەر لی بیلیی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی کەژاوەی ئۆتۆمبێل چالاکییەکیان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە بە ئۆتۆمبێلەکانەوە هەڵواسرابوون.
چالاکیی کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کۆتایی بە گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بهێنە، پێکەوە راپەڕین" رێکخرا.
ژ.ت