بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە بەرلین ڕێپێوان ئەنجامدرا

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری و سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی چالاکی ئەنجامدرا، گوترا: "تا سیستەمی گۆشەگیری هەبێت، گەلی کورد درێژە بە تێکۆشان دەدات".

سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی

سیستەمی قڕکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا. ڕێپێوانەکە لەلایەن مەجلیسی ژنانی دەست دان و مەجلیسی کوردستانیانی ئازادەوە ڕێکخرا.

لە چالاکییەکەدا تیشكخرایە سەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بێدەنگی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرا و گوترا: "ئەم بێدەنگییە دژی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێونەتەوەییەکان و دیموکراسییە" بانگەواز لە سی پی تی کرا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.

هەروەها دووپاتکرایەوە دەستبەسەراگرتن و داگیرکردنی شارەوانی جولەمێرگ گرێدراوی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

هاوسەرۆکی ناڤ-بەرلین حوسەین یەڵماز دووپاتی کردەوە هەتا گۆشەگیری هەبێت گەلی کورد درێژە بە تێکۆشان دەدات، گوتی: "هەتا ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، بەرخۆدان بەردەوامە".

هەروەها دووپاتی هەر کەس هاوکاری ئاکەپە بکات هاوبەشێ کۆمەڵکوژی کوردانە.

جەماوەر بەدەم بەرزکردنەوەی درووشمەوە ڕێپێوانیان کرد.