بۆ ئەو کەسانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕفێنران و کوژران، گەڕانی دادپەروەری بەردەوامە
ئەندامانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و خزمی بێسەروشوێنان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای دادپەروەری.
ئەندامانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و خزمی بێسەروشوێنان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای دادپەروەری.
لقی جولەمێرگی ئیهەدە و خزمی بێسەروشوێنان لە هەفتەی ١٣٠ هەمیندا بە درووشمی "با بێسەروشوێنان بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگایی بکرێن" لە شەقامی ساناتی ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ کۆبوونەوە. خزمی زیندانیان و دایکانی ئاشتی و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و چەندین کەس بەشداری چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا پرسیار لە چارەنووسی فەیسەڵ ئاسڵان کرا، فەیسەڵ ئاسڵان لە ساڵی ١٩٩٤ کوژرا و تەرمەکەی ئەشکەنجەدرا. برازای فەیسەڵ ئاسڵان، ڕۆژدا ئاسڵان، چیرۆکەکەی گێڕایەوە.
ئەزمیر
لقی ئەزمیری ئیهەدە لەبەردەم سۆمەربانکی پێشوو، ڕاگەیاندراوی خوێندەوە.
نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هاوڵاتیان بەشداربوون. لە چالاکییەکە پرسیار لە چارەنووسی ئیکرام میهیاز کرا و داوای دادگایی تاوانباران کرا. ئیکرام لە ٥ ی تەمموزی ١٩٩٤ ڕفێنرا و کوژرا. ڕاگەیاندراوەکە بە زمانی کوردی و تورکی خوێنرایەوە.
ئاماژە بەوە کرا ٢٠ ساڵ بەسەر دۆسیەکەی ئیکرام تێپەڕیووە و دۆسیەکە داخراوە، دووپاتکرایەوە بە تێپەڕبوونی کات نابێت تاوانباران دەربازبن و پێویستە بێ سزا تێپەڕ نەبن.