بانگەشە بێبنەماکانی دەوڵەتی تورک بەدرۆخرانەوە-نوێکرایەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رێگەی میدیای شەڕی تایبەتی خۆیەوە بانگەشە دەکات کە گەل ناوچەکانی خۆیان لە تلرەفعەتی کانتۆنی عەفرین-شەهبا جێهێشتووە. ئاشکرابوو کە بانگەشەکانی بێنەمان.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رێگەی میدیای شەڕی تایبەتی خۆیەوە بانگەشە دەکات کە گەل لە شاری تلرەفعەتی کانتۆنی عەفرین-شەهبا دەستیان بە چۆڵکردنی شارەکە کردووە. بە گوێرەی هەواڵێکی پەیامنێرمان لە ناوچەکە، ئەو بانگەشانەی میدیای شەڕی تایبەت درۆ و بێبنەمان.

بە پێی دیمەن و وێنەکان دەردەکەوێت گەل لە هەرێمەکەیە، گۆڕەپانەکانی جێنەهێشتووە و درێژە بە ژیانی رۆژانەیان دەدەن.

سەبارەت بەو بابەتە هاوڵاتیان هەڵوێستی خۆیان لە رێگەی ئاژانسی هەواڵی فوراتەوە خستەڕوو و جەختیان لەوەکردەوە کە ئەو زانیارییانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بڵاودەکرێنەوە بە ئامانجی شەڕی تایبەت و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنن.

سەمیر محەمەد کە لە ناوچەی تلرەفعەت خۆڕاگری دەکات وتی، "ئێمە لە تلرەفعەتین و ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە بڵاودەکرێنەوە راست نین. ماوەی ٧ ساڵە ئێمە لە ناوچەی تلرەفعەتین و بۆ بەرخودانی خۆمان بەردەوام ئامادەین".

لای خۆشیەوە هاووڵاتییەکی خەڵکی عەفرین بە ناوی نازیلە محەمەدیش وتی، "چەتەکانی دەوڵەتی تورک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گەل لە ناوچەی تلرەفعەت نەماوە، بەڵام ئەم گەلە گەلێکی خۆڕاگرە. دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات کە گەل لێرەش کۆچبەر بێت. بەڵام ئێمە بەرامبەر بەوە دەوەستینەوە و هەرگیز دوژمن جارێکی دیکە نامانخەڵەتێنێت و ناتوانێت بمانوەستێنێت".

هەروەها سەنعا ئەل عەلیش روانینی خۆی هێنایە زمان و باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک چی دەکات با بیکات، ئێمە تلرەفعەت جێناهێڵین.