بانگەواز لە کۆمیتەی ئامادەکارەوە: بە ڕۆحی سەفەبەرییەوە بەشداری لە ڕێپێوانی درێژ دەکەین
بۆ ئەو ڕێپێوانە درێژەی لە ١٥-٢٠ ی ئەیلول لە ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت، بانگەواز بەردەوامە. کۆمیتەی ئامادەکار بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکە.
بۆ ئەو ڕێپێوانە درێژەی لە ١٥-٢٠ ی ئەیلول لە ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت، بانگەواز بەردەوامە. کۆمیتەی ئامادەکار بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکە.
کارەکانی چالاکی "ڕێپێوانی درێژ" کە ساڵانە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، دەستی پێ کرد. مەودای ئەمساڵی ڕێپێوانی درێژ لەنێوان شارەکانی بێلفێلد و دویسبۆرگی ویلایەتی باکووری ڕاین-وێسفالیای ئەڵمانیا دەبێت.
ڕێپێوانە درێژەکە بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لە ١٥ ی ئەیلول بە پانێڵێک دەربارەی "ڕێبەر ئاپۆ و گەنج" دەست پێ دەکات.
گەنجان لە ویلایەتی باکووری ڕاین-وێسفالیا لەنێوان ١٦ و ٢٠ ی ئەیلول ڕۆژانە لە شاری جیاواز ڕێپێوان دەکەن. گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست لە شارەکانی بێلفێلد و هام و دۆرتموند و ئەسەن و دویسبۆرگ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆڕەپانەکان دەبن.
لەم بارەیەوە کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکە دیمەنێکی بانگەوازی لەسەر هەژمارەکانی لە میدیای دیجیتاڵ بڵاوکردەوە.
دیمەنەکە بە زمانی کوردی و تورکی و ئەڵمانی و فەرەنسی و ئیتاڵی و ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، تێیدا شوێن و وردەکارییەکانی چالاکییەکە بڵاوکراوەتەوە.
"لە کەسێتی ڕێبەرێتیمان، گۆشەگیری و قڕکردن لەسەر هەموومان سەپێنراوە"
بانگەوازی کۆمیتەی ئامادەکار بەم جۆرەیە:
"لە چالاکی ڕێپێوانی درێژدا داخوازی سەرەکیمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. لە لایەن ڕژێمی ستەمکاری دەوڵەتی تورک و ئاکەپە-مەهەپەوە، لە کەسێتی ڕێبەرێتیماندا گۆشەگیری و قڕکردن بەسەر گەلەکەماندا دەسەپێندرێت. لە کوردستان هێرشی داگیرکاری و قڕکردن، لە باکوور و باشوور، دژی گەلەکەمان و شەڕڤانە ئازاکانمان، تێگەی لەناوبردن پەیڕەودەکرێت. ئێمە وەک گەنجی کورد دان بەو تێگەی لەناوبردنەدا نانێین، وەک چۆن هاوڕێیانمان لە ئاڤاشین و مەتینا و زاپ دژی ئەم تێگەیە بەرامبەر بە فاشیزمی تورک تێدەکۆشن، ئێمەش بەردەوام دەبین لە تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی خەونی ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و پێکەوە بوون لە کوردستان . لەسەر ئەو بناغەیە بانگەواز لە هەموو گەنجانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا دەکەین، بە ڕۆحی سەفەربەری بەشداربن لە چالاکی ڕێپێوانی درێژ بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد".