کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە بەریتانیا بە پێشەنگایەتیی سەندیکاکان، کە نوێنەرایەتیی ملیۆنەها کرێکار و رێکخراو دەکەن، بەردەوامیی هەیە. ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا پشتیوانییان لە کەمپەینەکە کرد و لە ناوەندی ئەنجومەنی گەل لە ناوچەى هارینگەی لە لەندەن راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بۆ کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" داوای بەشداربوون دەکەین.
راگەیاندنی کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە لایەن سەندیکاکانی بەریتانیاوە لە نزیکەى ١٠٠ رۆژنامەى جۆراجۆری بەریتانیادا بڵاوکرایەوە. بەڕێوەبەرانی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا رایانگەیاند، تاوەکو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد درێژە بە کەمپەینەکە دەدەن.
ژ.ت