بازاڕییەکان دار دەچێنن و شارەوانی ئاکەپە دارەکان هەڵدەکێشێت

شارەداری ئاکەپەی ئەیوبیەی ڕەحا ئەودارانەی کە بازاریەکان چاندبوویان ، هەموویانی هەڵکێشا.

شارەوانی ئاکەپەی  ئەیوبیەی ڕەحا ١٥ داری کە بازارییەکان لە گەڕەکی کادکەندی  چاندبوویان هەموویانی هەڵکیشا.

دوکاندارەکان وتیان کە ئەون دەمیکە دوایان لە شارەداری کردبووە کە لە گەڕەکەکە و بەردوکانەکانیان دار دابنین بەڵام داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرا و ئەوان بۆ خۆیان داریان چاند.

یەکێک لە دوکاندارەکان بە ناوی سەدات ئەسلان کە خۆی داری چاندبوو وتی ، شارەوانی بە بێ هیچ هۆکارێک دارەکانی هەڵکشاوە.

ئەسلان وتی ، " بە دەرفەتی خۆمان ئێمە ١٥ دارمان چاند و گەورەمان کرد. شارەداری بۆ هەلکێشانی ئەو ١٥ دارە ١٥ کامیۆن و ٥٠ کەسی ناردووە. دارەکانیان هەڵکێشا و شوێنەکەیان چیمەنتۆ کرد."

ک-ش