بەهۆی هێرشەکەی سەر بینای دەم پارتی ٢ کەس دەستبەسەرکران

ڕاگەیاندرا لەچوارچێوەی لێپرسینەوە لە هێرشەکەی سەر بینای دەم پارتی ناوچەی سوڵتان غازی، ٢ کەس دەستبەسەرکراون و گەڕان بەدوای کەسێکی تردا بەردەوامە.

دوێنێ چەند کەسێکی نەناسراو بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر بینای دەم پارتی لە ناوچەی سوڵتان غازی ئیستەنبوڵ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیس ڕایگەیاند یەکێک لە هێرشکەران بە ناوی م. ک. دەستبەسەرکراوە، وە ئۆتۆمبیلەکەی کە تابلۆی ساختەی پێوە بووە، دەستی بەسەردا گیراوە.

هەروەها کەسێکی تر بە ناوی ت. چ. دەستبەسەرکراوە کە پەیوەندیی لەگەڵ م. ک. هەبووە، هاوکات گەڕان بە دوای کەسێک بە ناوی ئ. گ. بەردەوامە.