بڕیارەکەی دۆسیەی کۆبانێ لە ئامەد و ئەدەنە شەرمەزار کرا

لە ئامەد و ئەدەنە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" دۆسیەی کۆبانی شەرمەزار کرا.

لە ئامەد و ئەدەنە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" دژی بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ و سزای سیاسەتمەدارانی کورد خۆپیشاندانی شەرمەزار کردن بەڕێوە چوو.

ئامەد

لە ناوچەی شاری نوێ و ڕێزانی ئامەد، بەپێشەنگایەتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم) بە بەشداریی زۆر کەس بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ بە چالاکی شەرمەزار کرا.

لە ناوچەی ڕێزان بەسەدان هاوڵاتی بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "ئامەد خاوەنداری لە ئیرادەی خۆت بکە" لە شەقامەکان ڕێپێوانیان کرد. هاوڵاتیانیش لە پەنجەرەی ماڵەکانیان بە چەپڵە پێشوازیان کرد. لە میانی ڕێپێوانەکەدا، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد عەباس شاهین ڕایگەیاند، پێویستە گەل خاوەندری لە ئیرادەی خۆی بکات.

هەروەها ئەندامانی پارتەکە داوایان لە گەل کرد سبەی کاتژمێر ١٣.٠٠ لەبەردەم جەیلان ئاڤم بەشداری چالاکیی بن.

ئەندامانی دەم پارتی، دایکانی ئاشتی، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەندامانی دەبەپە لە گەڕەکی ئۆفیسی شاری نوێ کۆبوونەوە و بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" ڕێپێوانیان کرد و داوایان لە گەل کرد بەشداری چالاکییەکەی سبەی بن.

ئەدەنە

ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی ئەدەنە بە ڕێپێوانێک بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ لە دژی سیاسەتمەدارانی کوردیان شەرمەزار کرد. گەنجانی ناوچەی سەیهانی ئەدەنە کۆبوونەوە و بە دروشمی "کۆبانێ نەکەوت، ئەوەی کەوت ئێوە بوون"، "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان"، "زیندانی سیاسی کەرامەتی ئێمەن"، " هەدەپە گەلە، گەل لێرەیە". "، "هەموو شوێنێک کۆبانێ هەموو شوێنێک بەرخۆدان" و "سەلاحەدین دەمیرتاش کەرامەتمانە" بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ-یان شەرمەزار کرد.