بە دیمەن

چالاکوانانی ژنێڤ: ٢٥ ی حوزەیران لەبەردەم سی پی تی دەبین

چالاکوانانی ژنێڤ ڕایانگەیاند کە ٢٥ ی حوزەیران لەبەردەم سی پی تی بە درووشمی "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئێمەیە" کۆدەبنەوە، چالاکوانان داگیرکاریان لە جولەمێرگ شەرمەزار کرد.

چالاکی دانیشتنی کوردستانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا بەردەوامە. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا، داگیرکردنی جولەمێرگ لەلایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە شەرمەزار کرا.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد. لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە موستەفا ئاڵتونباش ڕایگەیاند هێرشەکان دژی گەلی کورد و کوردستان بەشێوەیەکی نامرۆڤانە و دژ بە یاسا نێونەتەوەییەکان بەردەوامە. 

ئاڵتونباش گوتی: "تا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قووڵتر دەبێت، هێرشەکان بۆ سەر گەلی کورد و کوردستان زیاتر دەبێت".

ڕایگەیاند دەستبەسەرکردن و گرتنی هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محەمەد سدیق ئاکیش و دەستبەسەرگراتنی شارەوانی جولەمێرگ بەشێکە لەم تێگەیشتنە.

پاشان دەقی ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن عەزیز ئاسڵانەوە خوێنرایەوە.

بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانە ناوەندییەکەی ٢٥ حوزەیران بەبۆنەی ١٢ هەمین ساڵیادی چالاکی ئێشکگرییەکەوە، پەیامدرا "لەبەردەم سی پی تی دەڵێین، ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئێمەیە".