چالاکی 'دەنگ بدە بە ئازادی'

بۆ لابردنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کورد، لە ئەستەنبوڵ و مێرسین چالاکی 'دەنگ بدە بە ئازادی' ئەنجامدرا.

چالاکی 'دەنگ بدە بە ئازادی'

چالاکیەکان بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکرنی پرسەکانی کورد بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا لە شارەکانی مێرسین و ئەستنەبوڵ چالاکی بە دروشمی 'دەنگ بدە بە ئازادی' ئەنجامدرا.

مێرسین

ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ گەلدا لە ناوچەی ترۆسلار کۆبووەوە. لە چالاکیەکەدا هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە ئازادی خوێندرانەوە و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

پەرلەمانتاری دەم پارتی ئۆدونجو قسەیکرد و وتی: "بۆ لابردنی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر پێویستە چالاکیەکان بەردەوام بێت. پێویستە لەم ڕووەوە هەموو کارێک بکەین."

ئەستەنبوڵ

کەسوکاری زیندانیکراوان لە ئەستەنبوڵ لە پێش زیندانی ژنانی باکرکۆی چالاکی 'دەنگ بدە بە ئازادی'یان ئەنجام دا. سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی سیزای تەمەلی و چەندین کەسی تر بەشداری چالاکیەکە بوون. چالاکیەکە لە لایەن پۆلیسەوە هەوڵی ڕێگریکردنی لێکرا. لە چالاکیەکەدا زوبەید ئینجە پەرلەمانتاری دەم پارتی قسەیکرد و وتی: "ناوی هەموو ئەو کەسانەی فەرمانتان بەسەردا دەکەن، ئێستا لە نێو چەتەکاندا بڵاوبوونەتەوە. هەموویانیش لە ناو چەتەکاندان."

دواتر پۆلیس ڕێگری لە چالاکیەکرد و چەندین کەسی دەستگیرکرد. چالاکوانیانیش بەبێ ناوبڕ دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" دەوتەوە.

زانرا کە موراد کەلماز هاوسەرۆکی دەم پارتی لە ئەستەنبوڵ لە نێو دەستگیرکراواندایە.

پۆلیس ڕێگریکرد لە ڕۆژنامەوانان کە وێنەی چالاکیەکە بگرن.

چالاکی خوێندنەوە

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تاژێ) لە ناوەندی چاندی میزۆپۆتامیا (نەچەمە) چالاکی خوێندنەوەی ئەنجامدا و لە چالاکیەکەدا سەرنج خرایە سەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاماژەیان بەوەدا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین.