چالاکی پشتیوانی بۆ دایکانی شەممە لە ئەڵمانیا
لە شاری ئولمی ئەڵمانیا بەبۆنەی هەفتەی ١٠٠٠ هەمینی دایکانی شەممەوە، چالاکی پشتیوانی ئەنجامدرا.
لە شاری ئولمی ئەڵمانیا بەبۆنەی هەفتەی ١٠٠٠ هەمینی دایکانی شەممەوە، چالاکی پشتیوانی ئەنجامدرا.
لەسەر بانگەوازی نووسینگەی ئەنتەرناسیۆنالی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی بێسەروشوێنکردنی دەستبەسەرکراوان لە شاری ئولمی ئەڵمانیا چالاکی پشتیوانی ئەنجامدرا.
ئەندامی بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان و چالاکوانان بەشداربوون.
چالاکوانان بۆ پشتیوانی ١٧-٣١ ی ئایار "هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی بێسەروشوێنکردنی دەستبەسەرکراوان" و هەفتەی ١٠٠٠ هەمینی دایکانی شەممە ڕژانە گۆڕەپانەکان، وێنەی بێسەروشوێنان بەرزکرایەوە و باس لە تێکۆشانی دایکانی شەممە کرا.
ئاماژە بەوە کرا دایکانی شەممە لە هەفتەی ١٠٠٠ هەمیندا بۆ زانینی چارەنووسی خزمە بێسەروشوێنەکانیان و دادگاییکردنی بکوژان، چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا، لەو وڵاتانەی چالاکی خزمی بێسەروشوێنان ئەنجام دەدرێت، لەڕێگەی چالاکییەکانەوە تا ئاستێک توانراوە ڕێگری لە هێرشەکان بگیرێت، بۆ نموونە تێکۆشانی دایکانی پلازا دێ مایۆ لە ئەرژەنتین ساڵانێکە بەردەوامە، لە کوردستان و تورکیا تێکۆشانی دایکانی شەممە و خزمی بێسەروشوێنان لەم ڕووەوە ڕێنیشاندەرە.
لە چالاکییەکەدا گۆرانی "دایکی من، شەممەیە"ی هونەرمەند تیۆمان سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا و چالاکییەکە بە درووشمی "بژی پشتیوانی ئەنتەرناسیۆنال" کۆتایی هات.