چالاکیی گەنجان لە زانکۆی ڤیەنا

چالاکوانانی ژەخەکە و تێکۆ – ژن بۆ سەرنج راکێشانە سەر گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە زانکۆی ڤیەننا راگەیاندراوەیان بڵاو کردەوە.

چالاکوانانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ – ژن / TEKO-JIN) و ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە / JXK) لە زانکۆی ڤیەنا لە شاری ڤیەنای پایتەختی نەمسا کۆبوونەوە و لەبارەی گۆشەگیریی قورس و سیستماتیکی سەر ئۆجالان راگەیاندراویان بڵاوکردەوە.

چالاکوانان لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوەیان لە بەشی کتێبخانەی زانکۆ بڵاوکردەوە و راگەیاندراوەکانیان بەسەر خوێندکارانیشدا دابەش کرد.

چالاکوانان لەبارەی چالاکییەکەیان رایانگەیاند: تا ڕێبەر ئاپۆ لە بواری جەستەییەوە ئازاد نەبێت بێدەنگ نابین. ئێمەی گەنجان و ژنان گۆشەگیری قبوڵ ناکەین. پێویستە ڕێبەر ئاپۆ دەستبەجێ ئازاد بکرێت. ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو گەلانە".

ژ.ت