بە دیمەن

چالاکییەکان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار بەردەوامە

چالاکییەکان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار بەردەوامە، ئیسماعیل ئەرزینگان لە یادەکەی ستراسبۆرگ گوتی: "شەهیدان تێکۆشانیان بڵند کرد، وەک شوێنکەوتەی ئەوان، سەرکەوتنی تێکۆشان قەرزێکە لە ئەستۆی ئێمە".

شەهیدانی مانگی ئایار

لە شارەکانی موڵهاوس و ستراسبۆرگی فەرەنسا و هیلدسهایمی ئەڵمانیا بە چالاکییەکان شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.

موڵهاوس

لە شاری موڵهاوسی فەرەنسا بە چالاکییەک یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە. پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی، لەسەر ناوی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، ئاماژە بەوە کرا چەندین تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی پێشەنگ لەم مانگەدا شەهیدبوون، گوترا: ئێمە لە کەسێتی شەهیدانی مانگی ئایار، هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە ڕێز و سوپاسەوە بیردەهێنینەوە و سەری ڕێز بۆ یاد و تێکۆشانیان دادەنەوێنین".

پاش پیشاندانی سینڤزیۆنێک درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

ستراسبۆرگ

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە چالاکییەک یادی شەهیدانی مانگی ئایار بەرزڕاگیرا. سەرەتا بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی جیهان و شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستی پێ کرد.

ئیسماعیل ئەرزینگان  تیشکی خستەسەر شەهیدانی پێشەنگی تورک و کورد کە مانگی ئایار شەهیدبوون، درووشـمی ئەم شەهیدانە خوشک و برایەتی گەلان بوو. ئەرزینگان ئاماژەی کرد بە ڕۆڵ و گرنگی شەهید حەقی قەرار و کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی دەڵێت "ئەو ڕۆحی شاراوەی منە".

ئەرزینگان کرۆنۆلۆژیای شەهیدبوونی شەهیدانی مانگی ئایاری ڕوونکردەوە و جەختی کردەوە پێویستە تا سەرکەوتن درێژە بە تێکۆشانی شەهیدان بدرێت.

هێلدسهایم

لە شاری هێلدسهایمی ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی ئایار بە چالاکییەک یادکرانەوە.

لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا و فەد-دەم و کۆماو و هەبەدەهە و پەیەدە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.

لەسەر ناوی هەبەدەهە خەلیل ئایکۆل تیشکی خستەسەر گرنگی مانگی ئایار لە مێژووی شۆڕشگێڕی گەلی کورد و ڕایگەیاند شەهیدانی ئایار ڕێگەیان بە ئێمە نیشانداوە و گوتی: "شۆڕشی ئایندە تەنها بە دیدگای شۆڕشی یەکگرتووی گەلان سەردەکەوێت".

پاشان سینڤزیۆنێک پیشاندرا و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.

ستۆکهۆڵم

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید چالاکییەک بۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار ڕێکخرا و بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستی پێ کرد.

هاوسەرۆکی مەجلیس، ڕوکەن یەتیشکین ڕایگەیاند شەهیدانی مانگی ئایار مۆری خۆیان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان داوە و ئەم شەهیدانە ڕۆڵی مەزنیان لە تێکۆشاندا گێڕاوە و هەرگیز لەیاد ناکرێن.

پاش پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی ئایار، ئەندامی مەجلیسی پەژاک ئەهوەند چیاکۆ ڕایگەیاند لە کەسێتی شەهید حەقی قەرار و شەهیدانی ئایار تێکۆشان مەزن بوو، ئاماژەی کرد بە شەهیدانی مانگی ئایاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شەڕی تایبەتی دەوڵەتی ئێران، گوتی: "شتی هەرە گرنگ ئەوەیە، ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییانە بەجێ بگەیەنین کە شەهیدان خستوویانەتە ئەستۆمان".

یادەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.