چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": تا شکاندنی گۆشەگیری لە چالاکیدا دەبین

بنەماڵەی زیندانیان لەبەردەم زیندانەکان کۆبوونەوە و دووپاتیان کردەوە تا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت، چالاکییەکان لە شەقامەکان بەردەوام دەبێت.

چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"

چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"ـی بنەماڵەی زیندانیان بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری لەبەردەم زیندانەکان بەردەوامە.

ئامەد

بنەماڵەی زیندانیان لەبەردەم زیندانی ئامەد کۆبوونەوە، پارتە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکان و دایکانی ئاشتی و بنەماڵەی زیندانیان و چەندەها کەس ئامادەبوون، پانکارت و درووشمەکان دژی گۆشەگیری بەرزکرانەوە.

لە چالاکییەکەدا تیشکخرایەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دووپاتکرایەوە دژی پێشێلکردنی مافەکان درێژە بە تێکۆشان دەدەن و مافی زیندانیان دەپارێزن.

چالاکییەکە بە هەلهەلە لێدان کۆتایی هات.

ئەزمیر

کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئەگێ لەبەردە زیندانی کرکلار ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. بەڕێوەبەری دەم پارتی بوجا، جاهید گونای گوتی: "ستەم و ناهەقییەکان شەرمەزار دەکەین، گۆشەگیری سەر سەرۆکایەتی و زیندانیان قبووڵ ناکەین".

یەک لە دایکی زیندانیان لە چالاکییەکەدا داوای کرد دەوڵەت گوێ لە دەنگیان بگرێت و گوتی: "تا کۆتایی هاتنی گۆشەگیری، لە شەقامەکان و زیندانەکان دەنگمان هەڵدەبڕین".

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

مێرسین

بنەماڵەی زیندانیان لەبەردەم زیندانی تاراسوس ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.

هاوسەرۆکی دەم پارتتی مێرسین ڕەشاد ئاسڵان ڕایگەیاند لەڕێگەی دانانی قەیومەوە وەڵامی داخوازی دایکان دەدەنەوە، دەسەڵات نیازی چارەسەری نییە و کودەتا دژی ئیرادەی گەلی کورد ئەنجام دەدات.

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

ئەدەنە

بنەماڵەی زیندانیان و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان ویستیان لەبەردەم زیندانی کورکوچولەر ڕاگەیاندراو بخوێننەوە بەڵام ڕێگەیان نەدرا، هەروەها بینای دەم پارتیان گەمارۆدا و ڕێگەیان نەدا جەماوەر بێنە دەرەوە و بچنە بەردەم زیندانەکە.

خزمی زیندانیان لە ڕێکخستنی دەم پارتی ناوچەکانی یورەگر و سەیحان و جەیهان کۆبوونەوە تا بچنە بەردەم زیندانی کورکوچولەر، بەڵام ڕێگەیان لێ گیرا و نەیانتوانی بگەنە ئەوێ، بۆیە گەڕانەوە.