دادگای هۆڵەندا بڕیاری دا کاراکۆچ لە زیندان بهێڵێتەوە
دادگای هۆڵەندا بڕیاریدا بە هێشتنەوەی سەردار کاراکۆچ لە زیندان، کە لەسەر داوای ئەڵمانیا لە هۆڵەندا دەستبەسەرکرا بوو، دانیشتنی دادگایی کاراکۆچ ٢٠ ڕۆژی تر بەڕێوەدەچێت.
دادگای هۆڵەندا بڕیاریدا بە هێشتنەوەی سەردار کاراکۆچ لە زیندان، کە لەسەر داوای ئەڵمانیا لە هۆڵەندا دەستبەسەرکرا بوو، دانیشتنی دادگایی کاراکۆچ ٢٠ ڕۆژی تر بەڕێوەدەچێت.
خەباتکاری چاپەمەنی ئازاد سەردار کاراکۆچ ٢٣ ی ئایار لەلایەن پۆلیسی هۆڵەنداوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەرکرا، ئەمڕۆ هێنرایە بەردەم دادگا. دادگا بڕیاریدا کاراکۆچ لە زیندان بمێنێتەوە و ٢٠ ڕۆژی تر بڕیار لەسەر کەیسەکەی دەدرێت.
سەردار کاراکۆچ ساڵانێکە لە چاپەمەنی ئازاد خەباتی کردووە، لە ساڵانی نەوەدەکان نوێنەری ئەزمیری ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم بوو. هەروەها ئەوکات بەڕێوەبەری ناوەندی ئیستەنبوڵ بوو، لە تەقینەوەی ٣ ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤ دژی ڕۆژنامەی ئۆزگور ئولکەی، لە بینای ڕۆژنامەکە بوو.
کاراکۆچ ٢٣ ساڵە لە ئەوروپا ئاوارەیە.