داوای زیندانی کردنی پێنج ڕۆژنامەنووس کرا
سەبارەت بە پێنج ڕۆژنامەنووس کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ئەسکیشەهیر دەستبەسەرکران، دواکرا زیندانی بکرێن و ڕادەستی دادگا کران.
سەبارەت بە پێنج ڕۆژنامەنووس کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ئەسکیشەهیر دەستبەسەرکران، دواکرا زیندانی بکرێن و ڕادەستی دادگا کران.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی کۆماری ئەسکیشەهیردا لە گەلێک شاردا هەڵکوترایە سەر ماڵان و ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکراون. ئیفادەی ڕۆژنامەنووسان لە ئەسکیشەهیر تەواو بوو. لە کاتی لێکۆڵینەوە هەواڵەکانی ڕۆژنامەنووسان گەڕابوون.
محەمەد یاشار لە دوای ئیفادە لە داواکاری گشتی ئازاد کرا و ڕۆژنامەنووس محەمەد ئوچار، ئەردۆگان ئەڵایاموت، سەراب گونەش، بیلگە ئاکسو و توگچە یەڵماز بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" بە داوای گرتن ڕەوانەی لای دادگای سزای سوڵح کران.
داواکاری گشتی دوای کرد کە بیلال سەچکین، هاڤین دەریا و سوزان دەمیر بە چاودێری یاسایی ئازاد بکرێن.