دایکانی شەممە بۆ بنەماڵەی بۆلۆت کە لە کاتی دەستبەسەر کردنیاندا بێسەروشوێن کراون گردبوونەوە

دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گالاتاسارای کە بە بەربەست دەورە دراوە، بۆ بنەماڵەی بۆلۆت کە لەکاتی دەستبەسەر کردنیاندا بێسەروشوێن کراون گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

دایکان/چالاکوانانی شەممە بۆ ١١١هەمین جار لە گۆڕەپانی گالاتاسارای گردبوونەوە و دوای چارەنووسی کەسوکارەکانیان کرد کە لە کاتی دەستبەسەریاندا بێسەروشوێن کراون، کوژران و تاوانباران ئاشکرا نەکراون و بە دادگا نەدراون. گۆڕەپانەکە لەلایەن پۆلیسەوە بە بەربەستی ئاسنین دەورپێچ کرا بوو.

دایکانی شەممە داوای ئاشکراکردنی تاوانبارانی دیارنەمانی مستەفا، فەخری، ڕەمەزان، ئەکرەم و عەلی بولوت-یان کردا کە لە ساڵی ١٩٩٤ لە ناوچەی لیجەی ئامەد بێسەروشوێن کراون.

جێی ئاماژەیە ماسیدە ئۆجاک، خوشکی حەسەن ئۆجاک لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا ئەشکەنجە درا و کوژراوە، داستان مستەفا، فەخری، ڕەمەزان، ئەکرەم و عەلی بولوت لە یەک بنەماڵەن و لە ساڵی ١٩٩٤ لە شاری لیجەی ئاماد بێسەروشوێن کراون. دوای بەیاننامەکە، دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گالاتاسارای کە بە بەربەستی ئاسنین دەورپێچ درابوو چەپکە گوڵیان دانا.