دایکانی شەممە بانگەوازی بۆ١٠٠٠ـەمین هەفتەی تێکۆشانیان دەکەن

تێکۆشانی دایکان بۆ دادپەروەری سەبارەت بە کەسوکارە ونبووەکانیان لە ڕۆژی شەممە ۲۵ی ئایار ١٠٠٠ هەفتە پڕ دەکاتەوە. دایکان داوای پشتیوانی دەکەن

دایکانی شەممە و کەسوکارەکانیان دەربارەی چارەنووسی کەسوکارە ونبوو و کۆمەڵکوژکراوەکانیان، لە ساڵی ١٩٥٥ـەوە لە گۆڕەپانی گالاتاسارای بۆ دادپەروەری و دادگاییکردنی تاوانباران دەستیان بە چالاکیی کردووە.

کەسوکاری ونبووەکان لە ١٥ی مانگی ئایار بۆ ١٠٠٠ــەمین هەفتە کۆدەبنەوە و بە درێژایی هەفتەکە زنجیرە چالاکی ئەنجام دەدەن.

دایکانی شەممە لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆیانەوە داوای پشتیوانییان بڵاویانکردەوە و وتیان: "تۆیش لە هەفتەی هەزارەمینی ئێمەدا لە گۆڕەپانی گالاتاسارای بەشداری چالاکییەکەمان ببە."