لێژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی (MYK)ی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم) بە شێوەیەکی ئاوارتە لە بارەگای پارتەکەی سەبارەت بە دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ کۆبووەوە. سەرۆکایەتی دەم پارتی گوڵستان کلچ کۆچیگیت سەبارەت بە کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد.
کۆچیگیت ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری دانانی قەیوم بڕیارێکی سیاسییە و ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی دادوەری بووەتە ئامرازێکی سیاسی. هەروەها وتی: "دوورخستنەوە لە پۆست و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کودەتا دژی دیموکراسی و بە یاساییکردن یەکێکە لە تاوانە ترسناکەکان کە لە لایەن ئەم حکوومەتەوە بەکار دەهێنرێت."
کۆچیگیت ڕایگەیاند کە دانانی قەیوم بە ڕوونی هێرش کردنە سەر ئیرادەی گەلە و وتی: "ئەمە یاسای ئۆهالە. دەستبەسەردا گرتنی ئیرادەی گەلە، لە خۆیدا کودتای سیاسیە وەکوو سیاسەتی چەوساندنەوە بەکار دەبردرێت لەلایەن حکوومەتەوە، باری نائاسایی دژی کورد کۆتایی نایەت. تەنانەت ئەگەر ئێمە پێداگری لەسەر سیاسەتی دیموکراتیک بکەین، حکوومەت دیسان هەوڵ دەدات ڕێگریمان لێبکات. بانگەشەکانی دەستوور لە ژێر سایەی قەیومدا مانەوەتەوە، جارێکی دیکە ئاشکرا بوو کە بانگەشەی دەستووری نوێ و ئاساییکردنەوە کورد ناگرێتەوە. هەموومان زۆر باش دەزانین کە سیاسەتی قەیوم شکستی هێناوە و قەیوم جگە لە بەرتیل، ناپاکی، لایەنگری و دوژمنایەتی بەرامبەر کورد شتێکیی بە میرات بەجێ نەهێشتووە.
هەروەها کۆچیگیت وتی: "لە پێناو پاراستنی دیموکراسی بەردەوام و پاراستنی ئیرادەی گەل و پاراستنی شارەوانییەکانمان، لە بەردەم هەموو شارەوانییەکانمان لە دژی ئەم سیاسەتەی ڕژیم، دەست بە چالاکیی ئیشکگریی دەکەین. داوا لە هەموو گەلەکەمان و ڕێکخستنە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان و هەموو کەسێکی خاوەن هەڵوێست و ویژدان دەکەین بەشداری چالاکییەکانمان بکەن و پاڵپشتمان بن."