دەم پارتی بانگەوازی فراوانترکردنی تێکۆشانی هاوبەشی لە کرێکاران کرد
دەم پارتی سڵاوی لە بەرخۆدانی ١٥-١٦ی حوزەیرانی کرێکاران کرد و وتی: "بانگەوازی لە هەموو هێزە ڕەنجدەر و دیموکراسییەکان دەکەین، لە دژی کودەتاکانی فاشزم بەرخۆدان گەورەتر بکەن."
دەم پارتی سڵاوی لە بەرخۆدانی ١٥-١٦ی حوزەیرانی کرێکاران کرد و وتی: "بانگەوازی لە هەموو هێزە ڕەنجدەر و دیموکراسییەکان دەکەین، لە دژی کودەتاکانی فاشزم بەرخۆدان گەورەتر بکەن."
هاووتەبێژانی کۆمیسۆنی ڕەنجی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) محمەد بۆزگەیک و سەڤتاب ئاکداغ، پەیوەست بە ٥٤هەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی گەورەی ١٥-١٦ی حوزەیرانی کرێکاران ڕاگەیاندراوێکی نوسراوییان بڵاوکردەوە بەرخۆدانی کرێکارانیان پیرۆزکرد.
دەم پارتی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا بە وتنی "سات بە سات ئۆپزسیۆنی کۆمەڵایەتی لە دژی فاشیزم زیاتر دەبێت، کە بە رۆحی تێکۆشانی هاوبەش و ڕەوای بەرخۆدانی ١٥-١٦ حوزەیرانەوە لە بەرەی دیموکراسیدا دەردەکەوێت" بانگەوازی تێکۆشانی هاوبەشی کرد.