دەم پارتی بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش کرد
کۆمسیۆنی یاسایی دەم پارتی بۆ ئەوەی بتوانێت چاوی بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت داواکاری ئاراستەی وەزارەتی داد کرد.
کۆمسیۆنی یاسایی دەم پارتی بۆ ئەوەی بتوانێت چاوی بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت داواکاری ئاراستەی وەزارەتی داد کرد.
هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی یاسایی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) سەڤدا چەلیک و ئۆزتورک تورکدۆغان بۆ ئەوەی بتوانن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، داواکارییان پێشکەش کرد.
سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل و تورکدۆغان بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان کە ٣٩ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە، داواکارینامەیەکیان پێشکەس بە وەزارەتی داد کرد.
لە داواکارینامەکەدا باس لە گۆشەگیری دژوار لە ئیمراڵی کراوە و ئەم داواکارییە خراوەتەڕوو: " کۆتایی بە سیاسەتی پچڕاندنی تەواوەتی پەیوەندییەکان بهێنرێت کە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی بەڕێوەدەبرێت. بنەما یاساییە جیهانییەکان کاریان پێبکرێت. بۆ ئەوەی راسپێردراو، بنەماڵە و پارێزەران بتوانن عەبدوڵا ئۆجالان و سزادراوانی دیکە وەیسی ئاکتاش، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم ببینن، هەوڵی پێویست بخەنەگەڕ.
وەک سەرۆکی دەستەی دادوەر و داواکارە گشتییەکان، سەبارەت بە بەرپرسیارانی گۆشەگیری رەها لە دورگەی ئیمراڵی و بۆ دەستپێکردنی لێپێچینەوەی لەو جۆرە رێکار بگرنەبەر.
وەک هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و یاسایی دەم پارتی بۆ ئەوەی بتوانین عەبدوڵا ئۆجالان و سزادراوانی دیکە وەیسی ئاکتاش، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم ببینین، داوادەکەین رێگەمان پێبدەن".
هـ . ب